عیسمه‌ت نامیق شه‌ریف زانكۆی كۆمار له‌شاری سلێمانی بۆ كۆتایی ساڵی خوێندنی (2017-2018) چه‌ند چالاكییه‌كی ڕێكخست.له‌چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی زانكۆی كۆمار له‌شاری سلێمانی چه‌ند چالاكییه‌كی زانستیی به‌ڕێوه‌چوون، زۆربه‌ی چالاكییه‌كانیش پشتبه‌ستوو بوون به توانا و به هره و بیرۆكه‌ی خوێندكاره‌كانی ئه‌و زانكۆیه . یه‌كێك له‌و داهێنانانه‌ش له‌لایه‌ن سێ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه‌وه بوو به ناوه‌كانی ( میدیا عه‌بدولقادر- شایی كامه‌ران- دانا جه‌لال )، كه بریتی بوو له‌ئامێرێكی كاره‌بایی بۆدروستكردنی وزه‌ی كاره‌با ، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی سوودوه‌رگرتن له جووڵه‌ی بایه‌كانه‌وه ده‌بێت . له‌مباره‌یه‌شه‌وه (میدیا عه‌بدولقادر) یه‌كێك له به‌شدارانی ئه‌و داهێنانه بۆ كوردستانی نوێی ڕونكرده‌وه و وتی» ئه‌م ئامێره‌مان دروستكردووه كه بریتییه له چه‌ند په‌لێكی سووڕاوه و ژماره‌یه‌ك په‌ڕ ، ئامێره‌كه له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه‌كان داده‌مه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه سوودمه‌ند بێت له‌جووڵه‌ی بایه‌كان، لووله‌كێكیش به هه‌موو په‌ڕێكیدا هه‌ڵده‌واسرێت و تانیوه‌ی ئاوی تێده‌كرێت» ئه‌و خوێندكاره وتیشی « به‌و جووڵه كه‌مه‌ی كه به هۆی جوڵه‌ی با و گوشاری لووله‌كه تا نیوه ئاو تێكراوه‌كه ئامێره‌كه ده‌ست ده‌كات به سووڕانه‌وه و به‌م جۆره‌ش وزه‌ی كاره‌با به‌ده‌ست ده‌هێنرێت « میدیا له باره‌ی سوودی ئه‌و ئامێره‌یانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئامێره‌كه جگه‌ی له‌وه‌ی دۆستی ژینگه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه سود به‌خشه كه دووره ده‌ستن و ڕاكێشانی ووزه‌ی كاه‌با له ڕێگه‌ی ستوون و وایه‌ر و سیمه‌وه كارێكی قورس و پڕ خه‌رجییه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ش به‌كاردێت كه پێویستی به ووزه‌یه‌كی كاره‌بای زۆره، كه ئه‌مه‌ش خه‌رجیی كه‌متر ده‌خاته ئه‌ستۆی خاوه‌ن پرۆژه‌كه . له كۆتاییشدا ئه‌و خوێندكاره هیوای خواست ڕۆژێك ئه‌و داهێنانه‌یان گه‌شه‌ی پێ بدرێت‌و بچێته بواری كار پێكردنه‌وه‌و بكرێته پرۆژه‌یه‌ك كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كاری پێبكرێت له‌پێناوی ژینگه‌یه‌كی پاكتر و په‌ست به‌ستوو به سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی وزه جگه له نه‌وت و گاز و ئاو .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure