چه‌ند كه‌سانێك له‌ڕووی سروشتییه‌وه جه‌سته‌یان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به خێرایی خواردن هه‌زم بكات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه چه‌ند كه‌سێكیش جه‌سته‌یان توانای هه‌زمكردنی خۆراكی كه‌متره، ئه‌وه‌ش كارێكی سروشتیه‌و به‌داخه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤه‌كاندا نیه، به‌ڵام له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خواردنانه هه‌وڵبده جه‌سته‌ت خواردن به خێرایی هه‌زم بكات. 1- له به‌یانیاندا چای سه‌وز سوودی هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه مادده‌ی سروشتی تێدایه، ئه‌وه‌ش هانده‌ره بۆ سوتاندنی چه‌وری و هه‌روه‌ها هێز به‌توانای مرۆڤ ده‌به‌خشێت. 2- هێلكه ئه‌وجۆره خواردنه‌یه كه مادده‌ی پڕۆتین له‌خۆده‌گرێت و هه‌روه‌ها 10%ی هه‌زمكردنی خواردن خێرا ده‌كات. 3- به‌كارهێنانی دوو كه‌وچكی چێشت رۆنی گوێزی هیندی رۆژانه بۆ ناو خواردن، جگه‌له‌وه‌ی كه هه‌زمكردنی خواردن به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز خێرا ده‌كات، هه‌روه‌ها توانای له‌ناوبردنی ورگیشی هه‌یه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure