لیونێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی توتوسپۆرت بڵاوی كردووەتەوە كە ئەوان باشترین هەڵبژاردە نین.
میسی باس لە یارییەكانی مۆندیال دەكات و دەڵێت "هەرچەندە متمانەی تەواوم بە هاورێكانم هەیە لە ئەرجەنتین بەڵام پاڵێوراوی سەرەكی نین و هەڵبژاردەی باشتر لەوان هەیە لە مۆندیال".
لیۆ دەربارەی نازناو باس لەوە دەكات كە لەگەڵ بەرشەلۆنە نازناوی زۆر بردووەتەوە دەیەوێت لەگەڵ تانگۆش نازناوێك بباتەوە كە ئاواتمە ".
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure