سلێمانی بڕێكی زۆر برنج و هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت
به‌هۆی فێڵی بازرگانیه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجی وڵاتی ڤێتنامدا ده‌گرن و نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی رایده‌گه‌یه‌نێت خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. دیار جه‌مال نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ به‌هۆی گۆڕینی فه‌رده‌ی برنج و ده‌ستكاریكردنی لیبڵه‌كه‌یه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 9 تۆن برنجی ڤێتنامی-دا گرتووه. وتیشی: برنجه‌كه له‌جۆرێكی تره، به‌ڵام بازرگانه‌كه كردویه‌تیه فه‌رده‌ی برنجی ئاڵدانه‌وه، هه‌روه‌ها به ده‌ستكاریكردنی لیبڵه‌كه‌ی و شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی و گۆڕینی به‌رواری به‌سه‌رچونه‌كه فێڵی بازرگانی كردووه‌و یاسا سزای بۆ دیاریكردووه. راشیگه‌یاند: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی برنجه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. داوا له هاووڵاتیانی شاری سلێمانیش ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستیه‌كانیاندا گرنگی به به‌رواره‌كه‌یان بده‌ن و له‌هه‌بونی كاڵا‌و شمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوینی نه‌شیاو بۆ خواردندا ده‌گرن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت پشكنین بۆ هه‌نگوینه‌كه كراوه‌و له‌ناوده‌برێت. ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌كاتی پشكنینی كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی له‌لایه‌ن لیژنه دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه و به‌هۆی هه‌بوونی گومانی به‌سه‌رچونیه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگویندا ده‌گرن. وتیشى؛ بڕی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 4 تۆنه، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین و ئه‌نجامه‌كه‌ی به نه‌شیاو بۆ خواردن و به‌كارهێنان وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه. رونیكرده‌وه؛ هه‌نگوینی ساخ له‌بازاڕدا به‌نرخێكی گران ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام نرخی هه‌نگوینه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه زۆر هه‌رزانتره ده‌رده‌كه‌ێت كه بڕێكی زۆر شه‌كر له دروستكردنه‌كه‌یدا به‌كارهێنراوه. وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردن ته‌واوی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure