زیپكه، بریتییه له هه‌وكردنی چه‌وره‌سه‌لكه‌مووه‌كان (Pilosebaceous Follicles) كه سه‌ره زیپكه‌ی سپی و ڕه‌ش comedons و ته‌نۆچكه‌و كێم و گرێی به‌ئازار دروست ده‌بێت، له هه‌ندێك باردا جێ زیپكه‌و په‌ڵه‌ی ئه‌رخه‌وانی سورو ئاسه‌واری قوڵ به‌جێده‌مێنێت. له ته‌مه‌نی نزیك باڵغبوون كاتێك چه‌ورییه گلانده‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به چالاكی و هانده‌درێن له‌لایه‌ن هۆرمۆنی ئه‌ندرۆجینه‌وه (كه له هه‌ردوو ره‌گه‌زدا هه‌یه)، زیپكه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات. دروستبوونی ئه‌م زیپكانه له چ ته‌مه‌نێكه‌و بۆچی هه‌ندێكیان ئاسه‌واری قوڵی هه‌یه؟ یاخود هۆكاری دروستبوون و جۆری خواردن چ كاریگه‌رییه‌كان هه‌یه‌و چاره‌سه‌ری زیپكه چییه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه د.ئه‌یوب عه‌بدولحه‌مه پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جوانكاری به ساتیتی خاكی ڕاگه‌یاند: نزیكه‌ی 85%ی كوڕان و كچان له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا كه‌م یان زۆر زیپكه‌یان بۆ دروستده‌بێت، 5%ی خه‌ڵكی تا ته‌مه‌نی ٤٥ ساڵی زیپكه‌یان به‌رده‌وامده‌بێت و پێویسته له‌ژێر چاودێری پزیشكی پێستدا بن، زیپكه‌ی عازه‌به هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به جۆری خواردنه‌وه نیه، ڕه‌نگه هه‌ندێكجار نه‌خۆش ئه‌زموونی ئه‌وه بكات كه جۆرێك خواردن زیپكه‌كانی توندتر ده‌كات، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنێكی تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی زیپكه‌یان هه‌یه بنه‌مایه‌كی زانستی نیه. وتیشی: چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بۆ دروستبوونی زیپكه، ئه‌وانیش: *70%ی زیپكه هۆكاری بۆماوه‌ییه. * هۆڕۆمۆنی ئه‌ندرۆجین، ئه‌میش چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، كاتێ چه‌وریه گلانده‌كان زیاتر چالاك ده‌بن، ده‌ردراوێكی چه‌ور ده‌رده‌ده‌ن بۆ ناو پێست، ئه‌و كه‌سانه‌ی زیپكه‌یان هه‌یه له كه‌سانی ئاسایی هه‌ستیارترن بۆ ڕێژه‌ی ئاسایی ئه‌م هۆڕمۆنه. * له مێیینه‌دا نه‌خۆشی فره‌كیسی هیلكه‌دان. * گۆڕینی شوێن و كه‌شوهه‌وا. * قه‌له‌قی و سترێس و خه‌مۆمكی. * به‌كتریای پرۆپیۆنیه‌م ئه‌كنی، ئه‌م به‌كتیریا ئاسایی دوای ته‌مه‌نی 20 ساڵی له‌سه‌ر پێست هه‌یه، به‌ڵام له‌وانه‌ی زیپكه‌یان هه‌یه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی و هه‌وكردنی پێست. * داخرانی كونیله‌كانی چه‌وری، ئه‌مه‌ش دیسان هۆكاری بۆماوه‌یی و ده‌ره‌كی رۆڵی تێیدا هه‌یه كه ده‌بنه هۆی گه‌شه‌ی رووپۆشه‌خانه‌ی سه‌ر كونی چه‌وری و داخستنی، سه‌ره‌نجام چه‌وری له‌ناو سه‌لكه‌كاندا زۆره‌بێت و به‌كتریا كۆده‌بێته‌وه‌و زیپكه په‌یدا ده‌بێت. له‌باره‌ی چاره‌سه‌ره‌وه ده‌ڵێت: * نابێت به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكاری زیپكه‌كان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌وكردن و جێهێشتنی ئاسه‌وار زیاد ده‌كات. * به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم له‌گه‌ڵ سابون یان پاككه‌ره‌وه‌ی گونجاو بۆ لابردنی چه‌وری سه‌ر پێست وه‌كو (سابونی گۆگرد یان بینزویلپیرۆكساید) به‌سوودن. * له‌ڕێی كرێمی تایبه‌ت ده‌توانرێت باری سووكی زیپكه چاره‌سه‌ر بكرێت: وه‌ك ریتینۆید، ئه‌داپالین، بینزۆیل پیرۆكساید، شله‌ی كلیندامایسین و ئه‌زیلاك ئه‌سید 20% و هتد، (شێوازی به‌كارهێنانیان پزیشكی پێست دیاری ده‌كات). * له‌ڕێی خه‌پله‌ی دژه به‌كتریاو ئایزۆترۆتینینۆین له‌گه‌ڵ كرێمی تایبه‌ت، ده‌توانرێت باری مامناوه‌ندو توندی زیپكه چاره‌سه‌ر بكرێت (ئه‌میش بڕی ده‌رمانه‌كه پزیشكی پێست به‌پێی پێویستی نه‌خۆشه‌كه دیاری ده‌كات). * بۆ ئاسه‌واری زیپكه ده‌توانرێ له‌ڕێی پلازما+دێرما پێن، كراندنی كیمیكی، له‌یزه‌ر.. چاڵی كه‌م به چه‌ند جه‌لسه‌یه‌ك كه‌متر بكرێته‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure