فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به هێڵی ئاسمانی كۆمپانیای "كاپیتاڵ ئیرلاینس" له گه‌شتێكدا له چینه‌وه به‌ره‌و ڤێتنام، ناچاربوو بگه‌ڕێته‌وه، له‌پاش ده‌ركه‌وتنی درز له یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كانی فڕۆكه‌كه. رۆژی 29-5-2018 گه‌شتی ژماره 421 له شاری هانگچوه‌وه به‌ره‌و نهاترانگ به‌ڕێكه‌وت و له‌پاش كاتژمێرێك له هه‌ستانی فڕۆكه‌كه، گه‌ڕایه‌وه هه‌مان شوێن، له‌پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وتووه درز له یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كاندا هه‌یه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك هات كه تێیدا یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت. هیچ كام له‌و كۆمپانیایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و گه‌شته ئاسمانیه‌وه هه‌یه ئاماده نه‌بوون لێدوان له‌وباره‌یه‌وه بۆ هیچ لایه‌نێك بده‌ن. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure