توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیی ئاشكرایكردوه، خۆراكیی ڕووه‌كیی به ته‌نها و نه‌خواردنی جۆره‌كانی گۆشت و به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵییه‌كان زیانی گه‌وره به ته‌ندروستی مناڵ ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی خۆراكیی زانكۆی زانستی پراكتیكی بۆ چینی ناوه‌راست) له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه نه‌خواردنی به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵییه‌كان مناڵ له هه‌ندێك مادده‌ی پێویست بۆ گه‌شه‌ی له‌شی بێبه‌ش ده‌كات. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا بڵاو بووه‌وه قه‌باره‌ی (10%)ی ئه‌و مناڵانه‌ی كه به ته‌نها به‌رهه‌مه ڕووه‌كییه‌كان ده‌خۆن و (6%)ی ئه‌وانه‌ی ڕووه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كیی خواردنی ڕۆژانه‌یانه و له‌گه‌ڵیشیدا به‌رهه‌مه‌كانی شیر و هه‌نگوین و هێلكه ده‌خۆن جیاوازن و ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م قه‌باره‌ی له‌شیان له چاو هاوته‌مه‌نه‌كانیان له گروپی دووه‌م كه‌متره. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه نزیكه‌ی 364مناڵی ته‌مه‌ن (1-3)ساڵی له خۆگرتووه و به هۆی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌وه توانراوه ده‌ره‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی پێویست بدرێت به دایك و باوكه‌كان تا بتوانن باشترین شێواز بگرنه به‌ر له كاتی خۆراكپێدانی مناڵه‌كانیان. پسپۆڕه‌كان له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا به‌دوای خاڵه لاوازه‌كان و مه‌ترسیی خواردنی به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵییه‌كاندا گه‌ڕاون و سه‌رنجی ئه‌وه‌یان داوه ئه‌و مناڵانه‌ی كه هه‌ردوو به‌رهه‌میی ڕووه‌كیی و ئاژه‌ڵی له سیستمی خۆراكیاندا هه‌یه، ته‌نها (3%) یان قه‌ڵه‌ون. پسپۆڕان له‌دوای توێژینه‌وه‌كه‌یان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه پێویسته مناڵان له دوای ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه هه‌موو جۆره به‌رهه‌مێك بخۆن، به ئاژه‌ڵیی‌و ڕوه‌كیشه‌وه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ڤیتامین (B12)یان تێدایه. كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانیی بۆ خۆراكپێدانی مناڵان و تازه پێگه‌یشتوان ڕێنمایی دایك و باوكان ده‌كات، پێویسته خۆراكی مناڵه‌كانیان هه‌مه‌جۆر بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵی و شیر و سپیایی و هه‌نگوین و هێلكه فه‌رامۆش نه‌كه‌ن. سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure