31/5/2018 09:13 AM

بۆ ساڵى سێیەم ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان رادەگەیه‌نرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى سێیەم ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان ڕادەگەێنێت.

د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرییەکانى وەزارەتەکەمانه، چونکە جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە لەماوەى ڕابردوو کاریگەرى زۆرى خستۆتەسەر پێشکەوتنى زانکۆکان و ئاشناکردنى زانکۆکان بەکۆمەڵێک بەهاى نوێ.

ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاشگەیاند: لە ئێستادا لێژنەى باڵاى ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان بەردەوامە لە کارەکانى و واش بڕیارە لە ناوەڕاستى مانگى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ بۆ جارى سێیەم ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕابگەێنین.

د.ئامانج سەعید باسى لە دەسکەوتەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان کردو لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: پرۆسەىڕیزبەندى زانکۆکان پشت بە (٧) پێوەرى سەرەکى و، (٤٧) پێوەرى لاوەکى دەبەستێت.

وتیشى: جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان گۆڕانکاری زۆر گرنگی لەگەڵ خۆی هێنا، کەلتوری کێبڕکێی زانستی تۆخکردەوە، پێوەرو ستانداردو کەلتوری نوێی هێنایە ناو ئەزمونی ئەکادیمیای کوردستان، هەربۆیە بەپێی داتابێسى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان بەراورد بەساڵانى ڕابردوو بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکان لە گۆڤارە زانستیە ئاست بەرزەکانى دونیا بەڕێژەى (٣٣٥%) زیادىکردووە، ئەنجامدانى کۆنفرانسى زانستى ناوخۆیى بەڕێژەى (١٤٣%) زیادیکردووە، ئەنجامدانى کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بەڕێژەى (١٠٠%) زیادىکردووە، هەروەها ئاستى گۆگڵ سایتەیشن بۆ توێژەرانى کوردستان لەنێوان ساڵانى بەڕێژەى (٤٠٠%) زیادىکردووە.

خاك - بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved