31/5/2018 09:52 AM

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی سودەکانی جوینی بنێشت ئاشکرا دەکات

توێژینەوەیەکی زانایانی ژاپۆنی لە زانکۆی (واسیدا) ئاشکرای دەکات جوینی بنێشت لەکاتی ڕۆشتن بە پێدا دەبێتە هۆی خێرا جوڵان و زیادبوونی سوتانی کالۆری.

توێژینەوەکە کە لە ڕۆژنامەی ( زە سەن)ی بەڕیتانیدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات جوینی بنێشت دەبێتە هۆی زیادبوونی خێرای لێدانی دڵ و زوو دابەزاندنی کێش.

توێژینەوەکە لەسەر ٤٢ کەس کە تەمەنیان لەنێوان ٢١ بۆ ٦٩ ساڵیدا بووە ئەنجامدراوە ، بەسەر دوو گروپدا دابەش بوون .

گروپی یەکەم بۆماوەی ١٥ خولەك بەپێ ڕۆیشتوون و بنێشتیان جوییوە، بەڵام گروپی دووەم بەهەمان کات وەرزشیان ئەنجام داوەو ئەو پێکهاتانەیان خواردووە کە لە دروستکردنی بنێشتدا بەکاردێت.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە لێدانی دڵی گورپی یەکەم زیاتر بووە بەتایبەت ئەو کەسانەیان کە تەمەنیان لە هەڵکشاندا بووە.

خاك-ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved