لای هه‌ندێك كه‌س دڵپیسی وه‌ك حه‌سودی وایه‌و به‌وه پێناسه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته دڵپیسی له حه‌سودی جیابكه‌ینه‌وه. له دڵپیسیدا تاك ترسی هه‌یه كه كه‌سێك شتیك به‌رێت كه ئه‌م خاوه‌نیه‌تی، به‌ڵام حه‌سودی بریتییه له ئاره‌زووكردن بۆ بوونی شتیك كه هی خه‌ڵكی تره! هه‌روه‌ها حه‌سودی زۆرجا ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به دڵته‌نگی و ئاره‌زووكردن له گۆڕانكاری، به‌ڵام دڵپیسی ده‌بێته هۆی توڕه‌یی و توندیی ده‌روون. د.جه‌عفه‌ر عومه‌رپزیشكی ده‌روونی هۆكارو ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌ی بۆ خاك روونكرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند: دڵپیسی چه‌ندین هۆكاری هه‌یه، ئه‌وانیش: 1- شیوازی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و لێكدانه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه. 2- هه‌ستی خۆبه‌كه‌م زانین لای تاك. 3- دروستبوونی بێمتمانه‌یی له‌نێوان هاوسه‌ران به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت. 4- ته‌نهایی و هه‌ستی ته‌نهایی. 5- نه‌بوونی ئارامی و ئاسایشی ده‌روونی. 6- جیاوازی له سنوری په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا دڵپیسی یاخود حه‌سودی چ گاریگه‌رییه‌كی هه‌یه‌و كامیان ده‌بنه هۆی تێكچوونی باری ده‌روونی؟ د.جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوو حالًَه‌ت هه‌یه جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنن و پێویستیان به چاره‌سه‌ره، ئه‌وانیش: * دڵپیسی یان حه‌سودی خوشك و برایی: كاتێك منداڵێك دوای منداڵیكی تر دێته دونیاوه ئه‌وه منداڵی پێشوو هه‌ست به حه‌سودی ده‌كات به‌رامبه‌ر منداڵی تازه، ئه‌مه‌ش به چه‌ندین ره‌فتار ده‌رده‌بڕدرێت، هۆكاره‌كه‌شی بریتییه له گرنگیدانی زیاتر‌و بوونی ته‌ركیزی دایك و باوك و خزمان له‌سه‌ر منداڵی تازه‌و فه‌رامۆشكردنی منداڵی پێشوو. * نه‌خۆشی یان وه‌همی دڵپیسی: ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره، ئه‌م نیشانانه‌ی هه‌یه: دڵپیسییه‌كه‌ی له‌ڕاده‌ی ئاسایی چوه‌ته ده‌ره‌وه‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردوه‌ته سه‌ر ژیانی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌بێ بوونی به‌ڵگه پێیوایه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خیانه‌تی لێده‌كات، كاتی زۆر به گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه‌دا بۆ سه‌لماندنی بیركردنه‌وه‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات و زۆر ڕه‌فتار ده‌كات بۆ سه‌لماندنی ڕاستی بیره‌كردنه‌وه‌كه‌ی، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ی ده‌ستناكه‌وێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure