ئه‌و خۆراكانه‌ی زیاتر تینووت ده‌كه‌ن كامانه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو پاش نزیكه‌ی دوو هه‌فته له مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌ست به تینوێتی زیاد ده‌كه‌یت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تینووێتی پێویسته كۆمه‌ڵێك خۆراك زیاتر بخورێت و له خواردنی كۆمه‌ڵێكی تر دووربكه‌ویته‌وه. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراك گرنگترین ڕێنماییه خۆراكییه‌كانی بۆ خاك روونكرده‌وه‌و وتی: هه‌ندێك له سه‌وزه‌و میوه‌كان باشترین جۆری خۆراكن بۆ تینوێتی، ئه‌مانه‌ن: 1- سه‌وزه وه‌ك (ترۆزی، خه‌یار، مه‌عده‌نوس، كه‌ره‌وز، تور، ته‌ماته، سپێناخ، قه‌رنانیت، برۆكلی. بیبه‌ری شیرین، گێزه‌ر. 2- میوه‌كان به‌تایبه‌تی (شوتی، كاڵه‌ك، سێ‌و، هه‌ڵوژه، مۆز، پرته‌قاڵ، قه‌یسی، لاله‌نگی، سندی. 3- ئه‌و خۆراكانه‌ی مادده‌ی پۆتاسیۆمیان زۆر تێدایه، وه‌ك (په‌تاته، فاسۆلیا، لۆبیا، مۆز، پرته‌قاڵ، ته‌ماته، ترۆزی، كاڵه‌ك،كێوی). له‌باره‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی زیاتر تینووت ده‌كه‌ن، د.كامه‌ران وتی: 1- چاو قاوه 2- ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی كافاینیان تێدایه وه‌ك بیبسی و كۆلاو نیسكافه‌و سۆدا. 3- به‌هاراتی زۆر‌و بیبه‌ری تون. 4- خۆراكی چه‌ورو سوركراوه له ڕۆن و خواردنی سوێر‌و ترشیات و سوێركراو. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure