لێكۆڵه‌ره‌وانی زانكۆی ئه‌ڵینۆی دڵنیایی ده‌ده‌ن كه خواردنی گوێز پێكهاته‌ی به‌كتریا به‌سووده‌كانی ریخۆڵه باشتر ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی دابه‌زاندنی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌دات. لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان 18 پیاو و ژنی خۆبه‌خشیان كرد به دوو كۆمه‌ڵه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ماوی سێ هه‌فته رۆژانه 42 گرام گوێزیان خوارد، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌رده‌وام بوون له ژه‌مه ئاساییه‌كانی خۆیان. له كۆتاییدا ده‌ركه‌وت ژماره‌ی به‌كتریا به‌سووده‌كان كه بۆ ته‌ندروستی ریخۆڵه پێویسته، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا زیادیكردووه. لێكۆڵه‌ری سه‌رپه‌رشت "حه‌ننا هۆشله‌ر" ده‌ڵێت: بۆمان ده‌ركه‌وتووه گوێز مادده‌یه‌كی زۆر به‌سوود بۆ له‌ش ده‌رده‌دات، وه‌كو ترشی زه‌یتی كه یارمه‌تی هه‌رسی ژه‌م ده‌دات، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵی سوودبه‌خش كه خۆراكێكی سوودبه‌خشه بۆ زیندوه‌ره زۆر بچوكه‌كانی ریخۆڵه‌و چالاككردنی به‌كتریا به‌سووده‌كان. لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه ترشه زه‌یتیه‌كان سه‌رچاوه‌ی وزه‌ن بۆ خانه‌كانی ریخۆڵه، ئه‌مه‌ش هۆیه‌كی گرنگی پارێزگاریكردنه له ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها پارێزگاری له رووپۆشی ریخۆڵه ده‌كات و كه‌می ئه‌و ترشه په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی شه‌كره‌و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی دڵ و به‌سته‌ره‌كانی خوێنه‌وه هه‌یه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure