هه‌رچه‌نده ئه‌ستێره‌ی جیهانی ئه‌نجلینا جولی هیچ هه‌ژمارێكی تایبه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیه، به‌ڵام له وێنه‌یه‌كی تایبه‌تدا له یه‌كێك له هه‌ژماره به‌ناوبانگه‌كانی ئینستاگرام ده‌ركه‌وت. ئه‌كته‌ری هۆڵیود ئێلا فانینگ كه رۆڵی شازاده‌ی نوستوو ده‌بینێت له فیلمی "مالیفیسنت"، وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌نجلینا جولی گرتووه له‌پشت په‌رده له‌كاتی وێنه‌گرتنی به‌شی دووه‌می فیلمه‌كه. جولی به رۆبێكی سپییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها دوو شاخه ره‌شه به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه كه كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی پێبه‌خشیوه، دیاره سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی. جێی باسه، جوڵ‌ی به‌نیازه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئاهه‌نگی 43 ساڵی بگێڕێت. خاك - سیڤا ئازاد س: ئه‌نا زه‌هره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure