31/5/2018 03:26 PM

فیلمە نوێکەی ئەنجیلینا جولی دەربارەی کچانی ئەفغانستانە

ئەنجیلینا جولی لەڕێگەی فیلمی The Breadwinner کە فیلمێکی ئەنیمەیشن-ەو نوێترین فیلمە کە ئەنجیلینا جولی بەرهەمهێنەرێتی تیشک دەخاتە سەر ژیانی کچانی ئەفغانستان لەسەردەمی دەسەڵاتی تالیباندا.
چیرۆکی فیلمەکە باس لەکچێکی تەمەن یانزە ساڵ دەکات بەناوی (برڤانا) کە کاتێک باوکی بەهەڵە لەلایەن چەکدارانی تالیبانەوە دەگیرێت، ناچار دەبێت بەوەی کە قژی کورتبکاتەوە بۆئەوەی وەک کوڕ دەربکەوێت و بتوانێت ئیش بکات هەتا خێزانەکەی بتوانن بژین. هەروەها چیرۆکی فیلمەکە لەڕۆمانێکی نووسەرو چالاکی مەدەنی (دیبۆرا ئیلیس)ی کەنەدییەوە وەرگیراوە.
فیلمی The Breadwinner لەدەرهێنانی نورا تومی-یەو ئەکتەری کەنەدی (سارا تشودی)و چەندین ئەکتەری تر بەدەنگ رۆڵ لەم فیلمەدا دەبینن.
شایانی باسە کە پێشتریش ئەنجیلینا جولی کاری دەرهێنانی بۆ فیلمێک کرووە بەناوی (لەسەرەتادا باوکمیان کوشت) کە چیرۆکی ئەو فیلمەش باس لەژیانی کچێک دەکات لەکاتی جەنگ لە کەمبۆدیا.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved