به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، ده‌بێت منداڵ به‌پێی ئه‌و كاتژمێرانه‌ی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه دیاریكراون پشووی ته‌واوی خۆی وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده نوستنی منداڵ به‌پێی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت، به‌ڵام باشترین كاته‌كان و ته‌مه‌نی منداڵ بۆ نوستن ئه‌مانه‌ن: ته‌مه‌ن 1 بۆ 2 هه‌فته: به ڕۆژ 8 كاتژمێر، به شه‌و 8 كاتژمێر‌و نیو ته‌مه‌ن 2 بۆ 4 هه‌فته: به ڕۆژ 6 بۆ 7 كاتژمێر، به شه‌و 8 بۆ 9 كاتژمێر ته‌مه‌نی تا 3 مانگ: به ڕۆژ 4 بۆ 5 كاتژمێر، به شه‌و 10 بۆ 11 كاتژمێر ته‌مه‌نی تا 6 مانگ: به ڕۆژ 3 كاتژمێر، به شه‌و 11 كاتژمێر ته‌مه‌نی تا 9 مانگ: به ڕۆژ 2 كاتژمێر‌و نیو، به شه‌و 11 كاتژمێر ته‌مه‌نی تا 12 مانگ: به ڕۆژ 2 كاتژمێر‌و نیو، به شه‌و 11 كاتژمێر ته‌مه‌نی تا 2 ساڵان: به ڕۆژ 1 كاتژمێر‌و نیو، به شه‌و 11 كاتژمێر‌و نیو ته‌مه‌نی تا 3 ساڵان: به ڕۆژ ئه‌گه‌ر بخه‌وێت كه‌متر له كاتژمێرێك، به شه‌و 11 كاتژمێر‌و نیو ته‌مه‌نی تا 4 ساڵان: به شه‌و 11 كاتژمێر‌و نیو هه‌روه‌ها د.پشده‌ر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، له‌و ته‌مه‌نه به‌دواوه خه‌وی رۆژ نامێنێت و كاتژمێره‌كانی خه‌وی شه‌و له 11 كاتژمێره‌وه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 9 كاتژمێر تا ته‌مه‌نی 15 ساڵان. پاشانیش شه‌وی 8 كاتژمێر. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure