2/6/2018 09:40 AM

منداڵ ده‌بێت چه‌ند بخه‌وێت له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌؟

به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، ده‌بێت منداڵ به‌پێی ئه‌و كاتژمێرانه‌ی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ دیاریكراون پشووی ته‌واوی خۆی وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده‌ نوستنی منداڵ به‌پێی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت، به‌ڵام باشترین كاته‌كان و ته‌مه‌نی منداڵ بۆ نوستن ئه‌مانه‌ن:

ته‌مه‌ن 1 بۆ 2 هه‌فته‌: به‌ ڕۆژ 8 كاتژمێر، به‌ شه‌و 8 كاتژمێرو نیو

ته‌مه‌ن 2 بۆ 4 هه‌فته‌: به‌ ڕۆژ 6 بۆ 7 كاتژمێر، به‌ شه‌و 8 بۆ 9 كاتژمێر

ته‌مه‌نی تا 3 مانگ: به‌ ڕۆژ 4 بۆ 5 كاتژمێر، به‌ شه‌و 10 بۆ 11 كاتژمێر

ته‌مه‌نی تا 6 مانگ: به‌ ڕۆژ 3 كاتژمێر، به‌ شه‌و 11 كاتژمێر

ته‌مه‌نی تا 9 مانگ: به‌ ڕۆژ 2 كاتژمێرو نیو، به‌ شه‌و 11 كاتژمێر

ته‌مه‌نی تا 12 مانگ: به‌ ڕۆژ 2 كاتژمێرو نیو، به‌ شه‌و 11 كاتژمێر

ته‌مه‌نی تا 2 ساڵان: به‌ ڕۆژ 1 كاتژمێرو نیو، به‌ شه‌و 11 كاتژمێرو نیو

ته‌مه‌نی تا 3 ساڵان: به‌ ڕۆژ ئه‌گه‌ر بخه‌وێت كه‌متر له‌ كاتژمێرێك، به‌ شه‌و 11 كاتژمێرو نیو

ته‌مه‌نی تا 4 ساڵان: به‌ شه‌و 11 كاتژمێرو نیو

هه‌روه‌ها د.پشده‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، له‌و ته‌مه‌نه‌ به‌دواوه‌ خه‌وی رۆژ نامێنێت و كاتژمێره‌كانی خه‌وی شه‌و له‌ 11 كاتژمێره‌وه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ بۆ 9 كاتژمێر تا ته‌مه‌نی 15 ساڵان. پاشانیش شه‌وی 8 كاتژمێر.


خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved