2/6/2018 09:43 AM

كارگەیەكی شەربەت دادەخرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر تام و شەربەتی ئامادەكراوی ماوەبەسەرچوودا دەگرن.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەی و نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان لیژنەی دووی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان لە كارگەی شەربەتی گیراوەی لیرە دەست بەسەر بڕێكی زۆر تام و شەربەتی گیراوەدا دەگرن‌.

سەرۆكی لیژنەكان وتیشی: خاوەن كارگەكە‌ تامی ماوه ‌بەسەرچوو‌ی بۆ شەربەت گرتنەوە بەكارهێناوەو بەنیازی خستنه بازاڕیشی بووە، بەڵام بەهۆی سەردانی لیژنەكان و بەدواداچوونەكانیان دەركەوتووە لە كۆگای كارگەی شەربەتی گیراوەی لیرە بڕیكی زۆر شەربەت بە‌ تامی ماوە بەسەرچوو ئامادەكراوە بۆ فرۆشتن.

وتیشی: جۆری ئەو تامەی بۆ دروستكردنی شەربەتەكانی بەكاریهێناوە مۆزە بڕەكەی 40 لیترە، ‌كە 639 كێسی گرتۆتەوە هەروەها بەتامی لیمۆ 650 كێس شەربەتی ئامادەكردووە.

راشیگەیاند: بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تامی شەربەت و شەربەته ئامادەكراوە‌كاندا گیراوهو لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت لەگەڵ داخستنی كاركەگەو خاوەنەكەشی روبەرووی یاسا دەكرێتەوە. 


خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved