2/6/2018 11:55 AM

دەوڵەمندترین پیاوی جیهان ئەم هەسارەیە بەجێ دەهێڵێت

دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆن پێی وایە لە داهاتویەکی نزیکدا مانگ دەبێتە شوێنی نیشتە جێبوونی دانیشتوانی زەوی.

جێف بیزۆس، لە کۆنگرەیەکی زانستیدا لە کالیفۆڕنیا ڕایگەیاند، لە پلانی کۆمپانیاکەیاندایە کە یەکەی تایبەت بە نیشتەجێبوون لەسەر ڕووی مانگ دروست بکەن و نرخی کرێی گەڕانەوەش بۆسەر زەوی کەم بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای (Blue Origin) کەشتی ئاسمانی (New Shepard) بۆ خولگەیەکی نزم تایقیکردۆتەوە و بە سەرکەوتوی گەڕاوەتەوە بۆ زەوی لە ٣٠ی حوزەیرانی ئەمساڵدا.

سەرکۆی کامپانیای ئەمازۆن جەختیشی لەوە کردۆتەوە، کە لەداهاتویەکی دوردا میلیۆنان کەس لە بۆشای ئاسماندا کار دەکەن  بۆیە چەندین کەشتی ئاسمانی لە زەوییەوە دەچنە سەر مانگ.

 ئەوەشی خستۆتەڕوو کە دەبێت ئێمە زەوی بەجێبهێڵین و جیهانێکی باشتر دروست بکەین.

کۆمپانیای (Blue Origin) لەلایەن جێف بیزۆس-ەوە دەمەزرێندراوە تایبەت بە ڕێکخستنی گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان.

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved