ئه‌مڕۆ 2-6-2018 له مه‌راسیمێكدا له هۆڵی به‌هرۆز ره‌حیم له شاری سلێمانی، كتێبێك به ناونیشانی (مانشێته مه‌زنه‌كان ئه‌لبوومی رۆژگاری مانشێتی كاغه‌زی) بڵاوكرایه‌وه كه تایبه‌ته به مانشێته به‌رچاو و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی سه‌رده‌می رۆژنامه‌ی كاغه‌زی. كتێبه‌كه له ئاماده‌كردنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵایه، له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی كتێبه‌كه‌وه رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێكه‌وه بیرۆكه‌ی نووسینی ئه‌م كتێبه‌مان دانا، ئه‌ركی چاپكردنیشی لقی سلێمانی سه‌ندیكایه‌و ئه‌مڕۆ بڵاومان كرده‌وه. راشیگه‌یاند: بۆ وه‌رگرتنی مانشێته‌كان كاتی دیاریكراوم وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو له مێژووی كاری رۆژنامه‌گه‌ری خۆمدا هه‌ندێكیان وه‌رگرتووه‌و وێنه‌م گرتوونه‌ته‌وه، هه‌ندێكیشی له شوێنی جیاجیا وه‌رمگرتوون. به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم ئه‌وه بووه جیاوازیی ده‌ربخه‌م له‌نێوان چۆنێتی كاركردنی رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌ڵبژاردنی مانشێت بۆ نموونه له‌نێوان فارس و تورك و ئیتاڵی. لای خۆشیه‌وه كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایگه‌یاند: ئاماده‌كردنی كتێبه‌كه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیریدایه‌و له ساڵی 2013ـه‌وه كاری بۆ ده‌كه‌ین. راشیگه‌یاند: كتێبه‌كه زیاتر له ئه‌لبوم ده‌چێت، به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و مانشێتانه‌ن كه خوێنه‌ر راده‌چڵه‌كێنن، كه ئه‌مه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ توێژینه‌وه‌ی میدیایی سوودی لێوه‌ربگیرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure