نه‌جات نوری هه‌موو تاوانه‌كان به‌شێكن له ده‌قێكی ئه‌ده‌بی، به‌ڵام كاتی نووسینه‌وه‌یان ره‌نگه دره‌نگ بكه‌وێت و دره‌نگیش خوێنه‌ران و ره‌خنه‌گران هه‌ست به گرنگی ئه‌م جۆره ده‌قانه بكه‌ن بۆ چونه ناو قووڵایی ئه‌م جۆره تاوانانه‌وه، گرنگ نییه ئه‌م تاوانانه ده‌كه‌ونه سه‌ر چ سه‌رزه‌مینێكه‌وه و له چ رۆژگارێكدا رویانداوه كێ كردوونی، ئه‌وه گرنگه ئیتر ئه‌م جۆره تاوانانه به بچووك و گه‌وره‌یانه‌وه وه‌كو مێژوی له‌ناو یاده‌وری ئێمه‌دا یان له‌ناو لاپه‌ڕه‌ی كتێبه مێژوییه‌كاندا نه‌مێننه‌وه، ئه‌وه گرنگه كه بكرێن به ده‌قی ئه‌ده‌بی. له رێڕه‌وی ئه‌ده‌بیشدا زۆركات ئه‌م تاوانانه زیاتر له‌لای خوێنه‌ران و ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌نگیان داوه‌ته‌وه و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی زۆر لاپه‌ڕه‌ی تر له‌سه‌ر ئه‌م جۆره تاوانانه. ئه‌مه‌ش ده‌كرێت ئه‌ركی ئه‌ده‌ب زیاتر قورس‌تر بكات و رێگه نه‌دات زۆركه‌س بوێرن كار له‌سه‌ر نووسینی ده‌قێك بكه‌ن بۆ ئه‌م تاوانانه. سه‌ر زه‌مینی زیكزیكه رۆمانێكه له‌ژێر تێڕامان و یاده‌وه‌ری ئه‌نفالدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی چه‌مكی تاوانێكی مه‌زن له لایه‌ن (عومه‌ر سه‌ید)ه‌وه له‌دوو توێی 151 لاپه‌ڕه‌دا كاری بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه كردووه، ئه‌م نووسه‌ره بۆخۆی هه‌ڵگری زۆر یاده‌وه‌ری دژوار و پڕ له خوێنه له‌سه‌ر ئه‌و وێنه مه‌رگ هێنه‌رانه‌ی كه مرۆڤی كوردی پێ قڕكراوه له‌ژێر ناوی ئه‌نفالدا، ئه‌نفال بۆ نووسه‌رانی ئێمه رووداوێكی بێ كۆتا پڕ له گێڕانه‌وه‌یه بۆ كردنه ده‌قی ئه‌ده‌بی، هه‌زاران وێنه‌ی له بیریاندا وه‌كو وێنه‌ی تاوان به‌جێهێڵاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تاكه تاكه ئه‌م نووسه‌رانه ده‌ستیان بردووه بۆ نووسینی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی وه‌كو رۆمان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی كه له سه‌رزه‌مینی ئێمه‌دا و له رۆژگاری ئێمه‌دا رویداوه و هه‌تا دێ ئازار و ماناكانی زۆر زیاتر له‌لامان قوڵتر ده‌بنه‌وه. به‌ڵام ده‌كرێت بڵێم ئه‌م ده‌قانه زۆریان وه‌كو پێویست و له ناو مانا قووڵه‌كانی ده‌قدا نه‌یانتوانیوه ده‌ره‌قه‌تی چوونه ناو ئه‌م تاوانه بێن و ده‌قێكی گه‌وره‌ی پێ به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌وه‌ی كردوویانه به ته‌نیا به‌شێكی بچووكی گێڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌ندێك وێنه‌ی ئه‌م تاوانه نه‌ك هێنانه دی ده‌قێك كه ببێته ناونیشانێك بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی كاره‌ساته كه وه‌كو مانا‌و چه‌مكی شیكاری بۆ ئه‌و رۆژگار و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه تاوانه‌كه‌ی تێدا رویداوه و ئه‌نجامی داوه، چونكه له پشت هه‌موو تاوانێكه‌وه جۆرێك له مانا‌و به‌رنامه هه‌یه بۆ گرتنه به‌ری قڕكردنی كه‌سانێكی تر كه دواجار مه‌رگی به‌دوادا دێت، ره‌نگه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به بێئاگایی زۆر له‌م نووسه‌رانه‌وه هه‌بێت بۆ ده‌ستبردن بۆ نووسینی ده‌ق له‌سه‌ر ئه‌م جۆره تاوانانه، ده‌ستبردن بۆ ئه‌م جۆره نووسینه‌وانه وه‌كو ده‌قی ئه‌ده‌بی ره‌نگه زۆركات وه‌كو پێویست مانا‌و وێنه‌ی خۆی نه‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی خراپ بۆ كه‌م بایه‌خی ئه‌و هۆكاره‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له باره‌وه نووسراوه و ده‌بێته بچووككردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌لاله‌ته گرنگه‌كانی ئه‌و روداوانه. زیكزكه وردتر كاری له‌سه‌ر ئه‌نفال كردووه له‌ناو ده‌قانه‌ی كه له‌سه‌ر مانا‌و وێنه‌كانی ئه‌نفال نووسراوه رۆمانی سه‌رزه‌مینی زیكزیكه-یه ئه‌م ده‌قه زیاتر له‌و ده‌قانه‌ی تر كه كاریان له‌سه‌ر چه‌مكی ئه‌نفال كردووه زۆر ورتر و مانادارتر وه‌كو وێنه‌ی مه‌رگ و ئازار له ژێر دیدێكی نوێ‌دا رۆچۆته ناو وێنه شاراوه‌كانی ئه‌نفاله‌وه و له‌پشت هه‌ندێك مانای تره‌وه له‌گه‌ڵ دانانی هه‌ندێك روداوی تردا زیره‌كانه ئێمه ده‌گه‌ینه له‌سه‌ر پێناسه‌یه‌ك بۆ رۆحی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه دوای ئه‌نفال له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ری ئازیزانیاندا له سه‌رێگای چاوه‌ڕوانی ده‌مێننه‌وه. ده‌قه‌كه به‌ته‌نیا له‌سه‌ر برینه قووڵه‌كانی ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌نفال ماونه‌ته‌وه رانه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو له‌ژێر زۆر واتای تردا نووسه‌ری رۆمانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ئازاراوییه‌كانی دوای تاوانه‌كه، له‌م ئازارانه‌وه جارێكی تر له ناو ده‌قه‌كه‌دا خوێنه‌ر له سه‌ر یه‌ك جۆر گێڕانه‌وه راناوه‌ستێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی روداوێك یان تاوانێك به‌ڵكو ده‌گاته كرۆكی بیری ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌نفال وه‌كو چه‌مكی مه‌رگ و ئاین و ده‌سه‌ڵاتی بكوژ له‌لای خۆیان شیكاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌م تێڕوانینانه‌وه به‌و خاڵه ترسناكه بگه‌ن كه مرۆڤ بۆچی ئاوا قڕده‌كرێت، ئه‌مه قووڵایی رۆمانی سه‌ر زه‌مینی زیكزیكه یه. قڕكردنی مرۆڤ له‌ژێر زۆر مانادا ده‌بێته خاڵی گه‌وره‌ی ناسنامه‌ی دوو جۆر ئینسان له‌م ده‌قه‌دا، قڕكردنێك كه پێش به‌عس حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان كاری پێده‌كه‌ن و دواتریش به‌عس وه‌كو ناسنامه‌ی خۆی كه ده‌كاته ده‌سه‌ڵاتێكی بكوژ‌و قڕكه‌ر هاوڵاتی كوردی پێ له‌ناو ده‌به‌ن و دواتریش هه‌ر له نه‌وه‌ی ئه‌م ئینسانه دڕندانه واز له‌م جۆره قڕكردن و تاوانه هه‌میشه‌یانه ناهێنن و له‌ژێر ده‌یان ناوی تردا تاوان ده‌كرێت، نووسه‌ر له‌م ده‌قه‌دا جۆرێك له ناسنامه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌مان بۆ شیكاری ده‌كات كه هه‌میشه دووربوون له ئه‌خلاقیه‌تی مرۆڤ دۆستی و پێكه‌وه ژیان، له‌م نانویشانه‌وه نووسه‌ر چونكه ئه‌نفال كرۆكی رۆحی خۆی داتاشیوه و زۆر له ئازیزانی له‌م پرۆسه مه‌رگ هێنه‌ره‌دا ونكراون، ئه‌و ئازارانی بیرناچێته‌وه و دێت له‌ژێر گه‌مه‌ی زمان و وێنه ناواقعییه‌كاندا ده‌یه‌وێت له ژێر زۆر شیكاری تردا له ده‌قه‌كه‌ی دا به‌و بۆچوونه بگات كه عه‌ره‌به‌كان كه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێت له‌ژێر ماناكانی ئایندا كوردیان له مێژودا قڕكردووه و هیچ شه‌رمیان له تاوان و رشتنی خوێن نه‌كردووه كه ئه‌مه بۆ ده‌قه‌كه ده‌بێته ناونیشانێك ره‌نگه له مێژودا تا ئه‌نفال گرنگی خۆی هه‌بێت. كه ئه‌مه له‌م ده‌قه‌دا ده‌بێته خاڵی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی گرنگ كه ئاین هه‌میشه به‌شێك بووه له هۆكاری قڕكردنه‌كان. به‌ڵام نووسه‌ر له‌م ده‌قه‌دا ئه‌م هۆكاره ئاینییه ده‌كاته ناسنامه‌یه‌كی بكوژ و به‌دیوه‌كه‌ی تردا هیچ وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وه ناهێڵێته‌وه كه عه‌ره‌به‌كان هه‌میشه له‌ژێر بیری ئاین و نه‌ته‌وه‌په‌رستیدا رۆژگاری مه‌رگیان بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تر خوڵقاندووه، ئه‌م واتایانه بۆخۆی له ده‌قه‌كه‌دا گرنگه چونكه نووسه‌ر ئاگای له مێژوی زۆر روداوه‌كانه و ده‌زانێت كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی چۆن چۆنی له مێژودا له‌ژێر زۆر ناوی تردا قڕكراوه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد له ده‌قه‌كه‌دا بۆ ئه‌م تێڕامانانه ده‌كات و ناشیه‌وێت راستی روداوه‌كان وه‌كو ده‌قێكی ساده و ساكار بۆ خوێنه‌ران بگێڕێته‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدار و ئاین چی به رۆحی كورد ناكات، به‌ڵكو هاتووه له‌ژێر زۆر ناودا سه‌ره‌تا له قووڵایی ئۆردوگایه‌كی پڕ له یاده‌وه‌ری ئه‌نفال و مرۆڤه نه‌داره‌كانی دوای ئه‌م وه‌یشوومه‌یه‌وه كه هیچ كاتێك له رۆحی ئه‌م تاكانه‌دا ده‌رناچێت ده‌ست ده‌كات به نووسینی ده‌قه‌كه‌ی، ئه‌و مرۆڤانه‌ی دوای ئه‌م وه‌یشوومه نه‌گریسه ماونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دوو جۆر ئازاردا هه‌ڵده‌كه‌ن، ئازارێك كه ده‌بێته ئازاری هه‌موو ساته‌كانیان كه ئازاری ئه‌و دۆست و برا و خوشك و ژن و منداڵانه‌یه كه له‌ژێر ناوی ئه‌نفالدا به‌عس ونی كردوون، ئه‌م ئازیزانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه یان نا؟ چیان لێده‌كه‌ن و له كوێدا بۆ هه‌میشه كۆتاییان پێ دێنن؟ ئه‌م ئازار‌و پرسیارانه له‌م ده‌قه‌دا ده‌بێته ناسنامه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه تا مردن ناتوانن ده‌ستبه‌داری یادی ئه‌م جۆره تاوان ببن و نایشیانه‌وێت هیچ كاتێك به‌بێ ئه‌م یادانه بژین، ئاوا له هه‌ر به‌شێكدا كه ده‌قه‌كه ته‌واو ده‌كات خوێنه‌ر به رۆحی ئه‌و كه‌سانه ده‌گات كه هه‌موو ته‌مه‌نیان پڕه له حیكایه‌تی شومی ئه‌نفال و وێنه‌ی تر. ئازار و مه‌رگ له چوارچێوه‌ی وێنه‌دا نووسه‌ری ده‌قه‌كه له ناو رۆحی كه‌سه ئیفلیج و نه‌دار و غه‌مگینه‌كانه‌وه دیوێكی تری ئازاری مرۆڤ جیا له ئازاری ئه‌نفال ده‌گێڕێته‌وه، ئازاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوای ئه‌نفال لێره ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و هه‌موو رۆحی ئه‌نفال كراوه‌كان و كه‌سوكاریان و شه‌هیده‌كان ده‌كه‌نه قوربانی كاره قێزه‌ونه‌كانی خۆیان‌و مه‌رگ بۆ هاوڵاتیان دێنن، له‌م دیده‌وه نووسه‌ر دێت ئه‌م كارانه‌ش وه‌كو ئه‌نفالێكی تر بۆ سه‌ر ئاینه‌ده‌مان شیكاری ده‌كات… نووسه‌ر له ده‌قه‌كه‌دا ئازار‌و مه‌رگ له چوارچێوه‌ی زۆر وێنه‌دا بۆ خوێنه‌ران ده‌خاته روو، ئه‌و كاتانه‌ی وێنه‌ی منداڵه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار دێنه قسه‌و له‌گه‌ڵ رۆحی حه‌نزڵه‌ی ناجی عه‌لی دا له‌سه‌ر یه‌ك مانا ده‌دوێن كه ئه‌ویش ئازار‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه، له‌م دیده‌وه نووسه‌ر ئه‌و بانگه‌وازه‌ده‌كات كه ئازاری هه‌موو مرۆڤه‌كان هه‌ر یه‌ك ئازاره له كوێ دونیادابن، ئه‌م بانگه‌وازه له‌م ده‌قه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆ پێكه‌وه ژیان و لێبوورده‌ی مرۆڤه‌كان كه هه‌چ ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت، نووسه‌ر ده‌یه‌وێت بڵێت گێڕانه‌وه‌ی ئازاره‌كان ده‌كرێت ببێته ناونیشانێك بۆ پێكه‌وه ژیان‌و لێك تێگه‌یشتن نه‌ك گیانی تۆڵه‌و قڕكردن. ئاوا له‌م وێنه‌و تێڕامانانه‌وه نوسه‌ری سه‌ر زه‌مینی زیكزیكه كار بۆ ناساندنی ئه‌و مێژووه پڕ له مه‌ینه‌تیانه ده‌كات كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی له رۆژگاره جۆر به جۆره‌كاندا ده‌بنه قوربانی زۆر ناوی تر، ترسی له‌وه‌یه كه ئه‌م مێژووه ئاوا به‌م هه‌موو ئازار‌و خوێنه‌وه درێژه‌بكێشێت‌و كۆتایی نه‌یه‌ت. به وێنه جیاجیاكانه‌وه له هه‌ر به‌شێكدا ده‌قه‌كه بۆ خوێنه‌ران له‌سه‌ر جۆرێك گێڕانه‌وه جیا له به‌شه‌كانی تر به مانایه‌كی تر ده‌گات، له‌و وێنانه‌دا راده‌وه‌ستێت كه ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی ئێمه به‌م هه‌موو وێنه جۆر به جۆرانه‌وه كه‌ی ده‌گاته كه‌ناری خۆشبه‌ختی، به‌و پرسیاره ده‌گات ئه‌م هه‌موو زیكزیكانه چین و له چی پێك هاتوون، ئه‌مانه رۆحی ئێمه‌ن كه دوای مه‌رگی هه‌زاران مرۆڤی غه‌درلێكراو ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له‌م سه‌ر خاكه جوان و سپییه‌دا به زمانێكی تر مه‌ینه‌تییه‌كانی خۆیان بۆ رۆژگار ده‌گێڕنه‌وه. دواجار ئه‌وه هه‌ر ئێمه نینن كه حیكایه‌ت و ئازاره‌كان ده‌گێڕینه‌وه به‌ڵكو ئه‌وه زیكزیكه‌كان و هه‌موو مه‌ل و گیانله‌به‌ره‌كانی تریشه كه دێن ئازار‌و قڕكردنه‌كانمان بۆ دره‌خت و به‌ردو شاخ و رێبواره‌كان ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌مه قووڵایی ئه‌م ده‌قه‌یه كه ئه‌نفال چ مانایه‌كه بۆ ئازار، زۆربه‌مان رۆژانه كه گوێمان له وشه‌ی ئه‌نفال ده‌بێت ئیتر هه‌موو گیانمان ورد ورد ده‌بێت و سه‌ر زه‌مینی ئێمه پڕ ده‌بێت له‌و زیكزیكانه‌ی كه رۆژانه له گیانی یه‌ك به‌یه‌كمان ده‌خوڵقێن له‌تاو ماناكانی ئه‌نفال.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure