ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ته‌مه‌ر هندیدا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی ده‌كات. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له بازگه‌ی قه‌شقۆڵی و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ته‌مه‌ر هندی و روبه هه‌ناری ناوخۆییدا گیراوه، كه به‌هۆی هه‌ڵه عه‌مباركردنیه‌وه خراپ بووه‌و شیاوی خواردن نیه. وتیشى؛ به‌رهه‌مه‌كه له كارگه‌یه‌كی ناوخۆیی دروستده‌كرێت، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی بۆ بازاره‌كانی شاری سلێمانی ناردووه. وتیشی؛ سه‌ره‌ڕای به‌سه‌رنه‌چوونی ماوه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌و شیاوی خواردن نیه. رونیشیكرده‌وه؛ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌رهه‌مه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كراوه، به فه‌رمانی قائیمقام و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure