بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی هیفای كچی مه‌ليك عه‌بدوڵڵای شای سعودیه له‌و وڵاته هه‌رای ناوه‌ته‌وه. گۆڤاری عه‌ره‌بی "ووگ" له نوێترین ژماره‌ی خۆیدا چاوپێكه‌وتن و وێنه‌یه‌كی هیفای كچی مه‌له‌ك عه‌بدوڵڵای شای سعودیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه به جلوبه‌رگێكی سپی و كراوه‌و له‌پشت سوكانی ئۆتۆمبێلێك دانیشتووه‌و ئه‌مه‌ش له‌ناو ئه‌و وڵاته هه‌رای ناوه‌ته‌وه. هیفا ستایشی هه‌وڵه‌كانی باوكی كردووه كه زه‌مینه‌ی خۆشكردووه بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی مافه‌كانی ژنان، به شێوه‌یه‌ك كه ژنان بتوانن شۆفێری بكه‌ن یان بتوانن بچنه یارییه‌كان. له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵه‌وه ژنانی سعودیه ده‌توانن شۆفێری بكه‌ن و ئه‌مه‌ش له ئێستادا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ ژنانی سعودیه، چونكه ته‌نها وڵاتێك له جیهاندا كه ژنان بۆیان نه‌بوو شۆفێری بكه‌ن سعودیه‌و تائێستا ده‌یان ژن له‌و وڵاته به تاوانی شۆفێریكردن ده‌ستگیر یان سزادراون. خاك - س/ BBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure