توێژه‌رانی ئه‌مریكی گرنگی به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه به به‌رده‌وامی سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن. له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێن: لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 3200 كه‌س ئه‌نجامداوه له نێوان ته‌مه‌نی 18 بۆ 30 ساڵان، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ی رۆژانه بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر گرنگی به سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌ده‌ن بیركردنه‌وه‌یان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات. به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌دوای سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن هه‌ستیان ده‌كرد روبه‌ڕووی بیرچوونه‌وه بوونه‌ته‌وه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر گرنگی به سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌ده‌ن. هه‌ربۆیه پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه 3 كاتژمێر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌بێت 3 كاتژمێر گرنگی به وه‌رزشكردن بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی مێشكیان به‌رده‌وام گورجوگۆڵ بن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure