كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ره‌وه له‌مدواییه‌دا قوتویه‌ك چۆكۆلاته‌یان دۆزیه‌وه كه ته‌مه‌نی 103 ساڵه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك شتومه‌كی تایبه‌تی تریان دۆزیه‌وه كه هی سه‌ربازێكی به‌ریتانیه له فه‌ره‌نسا له‌كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م خزمه‌تی كردووه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان قوتوه چۆكۆلاته‌كه له‌كاتی جه‌ژنی كریسمس و سه‌ری ساڵدا نێردراوه بۆ سه‌ربازه‌كان. سه‌رباز "ریچارد پۆلیمۆر" ته‌نها پارچه‌یه‌ك چۆكۆلاته‌ی له قوتوه‌كه كۆی 10 پارچه خواردبوو، هه‌روه‌ها ته‌نها سێ جگه‌ره له قوتوه‌كه كه‌میكردبوو، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه پۆلیمۆر جگه‌ره‌كێش نه‌بووه‌و حه‌زی به چۆكۆلاته نه‌بووه. زایانایان ده‌ڵێن چۆكۆلاته ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌رگه بگرێت بێ ئه‌وه‌ی زیانبه‌خش بێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام ره‌نگ و تامی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. پۆلیمۆر له ساڵی 1919 خزمه‌تی سه‌ربازی به‌جێهێشتووه‌و گه‌ڕاته‌وه بۆ به‌ریتانیاو پله‌كه‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ عه‌ریف. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌مزووانه قوت‌و ه شتومه‌كه‌كانی سه‌ربازی كۆچكردوو "پۆلیمۆر" له زیادكردنێكی ئاشكرادا بۆ شتومه‌كه كۆنه‌كان نمایشبكرێت. خاك – سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure