خه‌یار رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له جوانی پێستدا، هه‌روه‌ها به‌ئاسانی به‌ده‌ستده‌هێنرێت، چونكه یه‌كێكه له سه‌وزه هه‌رزانه‌كان، به‌ڵام سودێكی زۆری تێدایه بۆ جوانی پێست و كێشه‌كانی. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه ده‌چێته قوڵایی كونه‌كانی پێسته‌وه له‌زۆر ماسكه‌كانی پێستدا، بۆ پێسته هه‌ستیاره‌كان گونجاوه، ئه‌نجامێكی باشی هه‌یه له سپیبوونه‌وه‌ی پێست و نه‌هێشتنی په‌ڵه ره‌شه‌كانی ژێر پێست، هه‌روه‌ها په‌ڵه‌كانی سه‌ر پێست كه‌مده‌كاته‌وه. له هاویندا شه‌ربه‌تی خه‌یار باشترین چاره‌سه‌ره بۆ سوتاوییه‌كانی خۆر‌و شێ‌دار كردنی پێست. چه‌ند ماسكێكی خه‌یار: 2 خه‌یار + 2 شلیك + كه‌وچكێك ئاردی سپی + كه‌وچكێك گلیسرین هه‌موو پێكه‌وه تێكه‌ڵده‌كرێن و رۆژانه ماوه‌ی 15 خوله‌ك ده‌خرێته سه‌ر ده‌موچاو و پاشان به ئاوی سارد ده‌شۆردرێته‌وه. بۆ په‌ڵه‌ی ره‌شی ژێرچاو به‌سووده، به‌رده‌وام رۆژانه پارچه‌ی خه‌یار به توێكڵه‌كه‌یه‌وه 10 خوله‌ك بخه‌ره سه‌ر چاوت سوودی زۆره. خاك - سیڤا ئازاد س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure