3/6/2018 02:39 PM

كەمال سابیر

هونەرمەندێكی ناوداری كوردستان بوو، لەبوارەكانی شانۆو دراما خزمەتێكی زۆری پێشكەش بەهونەری كوردی كرد.

ساڵی 1944 لە خێزانێکی مام ناوەندی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.

مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بواری هونەریدا خەریک بووە ئاوەهاش شان بەشانی هونەرەکەی خەریکی کاری رامیاری و کوردایەتی بووه، هەرگیز بەرامبەر دوژمندا چۆکی دا نەداوەو بوێرانە لە روویاندا وەستاوەتەوە و سووربووە لەسەر رێبازەکەی، کەمال سابیر مرۆڤێکی دڵپاک و رەوشت بەرزبوو، مرۆڤێکی کۆمیدی زۆر گەورەی میللەتی کورد بوو.

هەر بۆیەش ئەم هونەرمەندە لە ناو میللەتەکەیدا بە گەورە و سەربەرز و خۆشەویست ناوی دەرکردوو بوو، هەموو ماڵێکی کوردستان کەمال سابیری هونەرمەند و مرۆڤیان دەناسی و خۆشیان دەویست.

لە رۆژی 1997.06.02 دڵە مەزنەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە هونەر و خۆشەویستانی کرد و بەم کۆچەی کەلێنێکی گەورەی لە هونەری کوردیدا دروست کرد.

لەو وێستگەکانی هونەرمەند کەمال سابیر بەدرێژایی ژیانی:

- ساڵی 1964 - 1965 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووه

- لە ساڵی 1969 دەستی بەکاری هونەری کردووه

تاکو ساڵی 1972 ئەندامی تیپی هاوڕێ یانی گەزیزە بووە 

- لەساڵی 1973 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی بووه

- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە ساڵی (1983 - 1993) ئەندامی کۆمیتەی باڵای یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووه

- ئەندامی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووه

- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان بووە ساڵی 1991

- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بەرنامەی کەشکۆڵ بووه

- بەڕێوبەری تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستان بووە ساڵی (1994 -1995)

- 1983 - 1984 بوێرانە کۆمێتەی شاروشاخی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستانی بەیەکەوە گرێ داوه

- 1996 - 1997 سەرپەرشتیاری هونەری بووە لە مەڵبەندی هۆی فێرکردن





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved