به‌هۆی هه‌ندێك نه‌ریته‌وه دانیشتوانی 6 وڵاتی جیهان بوونه‌ته كه‌سانی هه‌ره ته‌ندروست. له‌و سۆنگه‌یه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانی جیهان بۆ شێوازێك ده‌گه‌ڕێن كه ته‌ندروستییان باش بكات و زۆرتر بژین، هه‌ندێك له‌و نه‌ریتانه وایانكردوه دانیشتوانی 6 وڵاتی جیهان له مرۆڤه زۆر ته‌ندروسته‌كان بن ئه‌وانیش : *فینله‌ندا : نرخاندنی به‌خته‌وه‌ریی و بیركردنه‌وه له شته له پێشه‌كان بۆ ئه‌مساڵی 2018 له كۆی 156 وڵاتی جیهان، فینله‌ندا له به‌شی پێشه‌وه‌ی كێرڤی به‌خته‌وه‌ریی جیهانیدایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته سروشت و ئاشتیی ئارامیی و هه‌وڵدان ده‌نرخێنن له‌مباره‌یه‌شه‌وه (میگ وینك) سه‌رۆكی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌كانی به‌خته‌وه‌ریی وتی» زۆربه‌ی شكسته ڕۆژانه‌ییه‌كانمان هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانه درێژ خایه‌نه كه مان نییه» ئه‌م پیاوه ڕێنمایی خه‌ڵك ده‌كات كه پێویسته لیست دابنریت بۆ شته هه‌ره گرنگه‌كان و بیركردنه‌وه له‌و شتانه‌ی كه له پێشترن و ده‌بێت زوو بكرێن. *هۆڵه‌ندا: پاسكیسواریی له هۆڵه‌ندادا ژماره‌ی پاسكیل له‌ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زۆرتره، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو هۆڵه‌ندییه‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا به تێكڕایی 74 خوله‌ك پاسكیلسواریی ده‌كات، له شارێكی وه‌ك ئه‌مستردامیش (70%)ی گواستنه‌وه به‌پاسكیل ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌زانرێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سه‌كان هه‌یه، واته پاسكسلسواریی به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه. * ئایسله‌ندا : ماسی ئایسله‌ندا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه دانیشتوانه‌كه‌ی زۆر ته‌ندروستن، پسپۆڕانیش ده‌ڵێن ئه‌مه شتێكی به ڕێكه‌وت نییه، چونكه ماسی ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له شێوازی ژیانی ئایسله‌ندییه‌كاندا، به‌و پێیه‌ی ماسییه چه‌ورییداره‌كانی وه‌ك سه‌له‌مون و سه‌ردین و هه‌ندێكی تر ترشه‌چه‌وریی سه‌ره‌كیی وه‌ك (ئۆمیگا 3 )یان تێدایه كه پارێزگاریی له دڵ و مێشك ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی شیر و سپیایی كوالیتی به‌رزیش به‌شێكی گرنگه له ڕژێمی خۆراكیی ئایسله‌ندییه‌كان. *ئیتاڵیا : خێزان ئیتاڵیا به وڵاتی ئه‌و كه‌سانه داده‌نرێت كه ته‌مه‌نێكی درێژیان هه‌یه، دانیشتوانی ئه‌م وڵاته حه‌زیان لێیه له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێكانیان كاته‌كانی پشوویان به‌سه‌ر به‌رن و چێژ له خواردن و تامكردنی هه‌ندێك خۆراكی میللی ساده و تازه‌ی خۆیان وه‌رگرن پسپۆڕانیش ده‌ڵێن» خێزان و كۆمه‌ڵگه له‌یه‌ك نزیكه‌كان یان خزمایه‌تی قووڵ ده‌توانێت پشتیوانی گه‌وره‌ی كه‌سه‌كان بێت و ببێته هۆی ته‌مه‌ن درێژیی كه جاری وا هه‌یه له مه‌شقی وه‌رزشیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و وازهێنان له خواردنه‌وه كهولییه‌كان به‌كارتره بۆ به‌خشینی ته‌ندروستی باش و به‌خته‌وه‌ریی». *فه‌ره‌نسا: نانخواردن له‌سه‌ر مێز (كریستیان ووڵڤ ) مه‌شقپێكه‌ری كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان و نوسه‌ری كتێبی ( پلانێك بۆ ڕزگاركردنی جه‌سته) فه‌ره‌نسییه‌كان هه‌رگیز له به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا نانی ئێواره ناخۆن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌زانن چه‌نده ده‌خۆن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو هه‌موو نانخواردنێكیان وه‌ك ئاهه‌نگگێڕانه، واته به چێژه‌وه نان ده‌خۆن و وه‌ك ئه‌زمونێكی چێژئامێزی ده‌بینن». ئه‌و ده‌ڵێت» فه‌ره‌نسییه‌كان نانی نیوه‌ڕۆیان به دوو سه‌عات ده‌خۆن، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆریان ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه به جوانی بجوون و دواتریش جوان هه‌رسی بكه‌ن. له دواجاریشدا ته‌ندروستییه‌كی باشیان ده‌بێت». *چین : په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خواردندا ( لۆرین كلیسۆلد) پسپۆڕی خواردنی چینیی و نووسه‌ری كتیێبی (بۆچی چینییه‌كان كالۆری ناژمێرن) ئاماژه به‌وه ده‌دات كه چینییه‌كان وشه‌ی كالۆرییان نییه، چونكه ئه‌وان وه‌ك خواردن سه‌یری خواردن ده‌كه‌ن و به‌زۆرخۆرییه‌وه خواردن ناخۆن، ئه‌وان سێ ژه‌می ڕۆژانه خواردن ده‌خۆن، جگه له‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه ده‌خۆن كه سوودی زۆره به هیچ شێوه‌یه‌ك زۆر خۆریی ناكه‌ن و به‌ر له‌وه‌ی به ته‌واوی تێر ببن ده‌ست له خواردن هه‌ڵده‌گرن و هه‌میشه‌ش قایلن به‌و خواردنه‌ی ده‌یخۆن. سه‌رچاوه: Ghadinews
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure