رۆژی 7-6-2018 پرسه‌ی ژنه شاعیری كورد كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد رۆژی 7-6-2018 مه‌راسیمێك بۆ چله‌ی ژنه شاعیری كۆچكردوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ئه‌نجامده‌دات. مه‌راسیمه‌كه سه‌عات 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ئاشكرا كراوه، له‌سه‌ر وه‌سێتی خاتوو كه‌ژاڵ هه‌ركه‌سێك به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه بكات پێویسته كتێبێك بكاته دیاری بۆ ئه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی له گوندێك یاخود قوتابخانه‌یه‌ك یاخود زانكۆیه‌ك پێبكرێته‌وه‌و ناوی لێبنرێت كتێبخانه‌ی (كه‌ژه). كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر شه‌وی 23-4-2018 له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا دڵی له لێدان ده‌كه‌وێت و ژیانئاوایی له خێزان و هاوڕێ و دۆستانی ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure