راكه‌رێكى شارى سلێمانى له ماراسۆنێكى جیهانى به‌شداری ده‌كات. به‌شداریكردنه‌كه‌ى ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د له ماراسۆنى ماوه‌درێژى كۆلۆمبۆى پایته‌ختى سریلانكا ده‌بێت كه بڕیاره رۆژى 7-10-2018 به به‌شدارى ده‌یان پاڵه‌وانى سه‌رجه‌م كیشوه‌ره جیاوازه‌كانى جیهان به‌رێوه‌بچێت. ره‌وه‌ند بۆ به‌شداریكردنى ناوى له لیستى رێكخه‌رانى ماراسۆنه‌كه تۆماركراوه‌و كونسوڵى فه‌خرى وڵاتى سریلانكاش له هه‌رێمى كوردستان ده‌ره‌نجامى سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى ئه‌و یاریزانه كارئاسانى چوونه نێو ماراسۆنه‌كه‌ى بۆ ده‌كات. ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د، یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدانه له شارى سلێمانى، ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه سه‌رقاڵى راكردنه له‌نێو تراكه‌كانى كوردستان و عێراق و چه‌ندین ساڵیشه به كوڕى ماراسۆنه‌كانى كوردستان و عێراق ناوزه‌ند ده‌كرێت. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure