گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك به مایكرۆوه‌یڤ مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی. له نوێترین توێژینه‌وه كه زانایانى هیندستان له نه‌خۆشخانه‌ی (Indira IVF Hospital) له شاری نیوده‌لهی ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه كه گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك به مایكرۆوه‌یڤ له قاپی پلاستیكدا مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات. هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، له‌و تاقیكردنه‌وه‌و تێبینییانه‌ی كه كراون ئه‌و خۆراكانه‌ی به مالیكرۆوه‌یڤ گه‌رمده‌كرێنه‌وه مرۆڤ روبه‌ڕووی فشاری خوێن و نه‌زۆكی و شه‌كره‌و شێرپه‌نجه ده‌كه‌نه‌وه. توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌و گۆڕانكارییه خراپانه كردووه كه به‌هۆی مایكرۆوه‌یڤه‌وه به‌سه‌ر خۆراكه‌كاندا دێن، كه 95% ی مادده خۆراكییه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌تایبه‌ت مادده‌ی بیسفینول A كه زۆر به‌ئاسانی مرۆڤ روبه‌ڕووی نه‌زۆكی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی گۆڕانكاری له رێژنه‌كاندا كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروستده‌كه‌ن. خاك - روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure