5/6/2018 10:42 AM

رێنمایی بۆ ره‌نگكردنی قژ

له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ی كه‌ ده‌بێت بیری لێبكه‌یته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی قژت ره‌نگ بكه‌یت.

له‌كاتێكدا بڕیار ده‌ده‌یت قژت ره‌نگ بكه‌یت، سه‌ره‌تا سه‌ردانی ئارایشتگا بكه‌ بۆئه‌وه‌ی رێنماییت بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ره‌نگه‌ی كه‌ هه‌ڵتبژاردووه‌، چونكه‌ ره‌نگی قژ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستی ده‌موچاو بگونجێت و هه‌روه‌ها ره‌نگی چاو و برۆكانت ده‌ربخات.

ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار قژیان ره‌نگ ده‌كه‌ن پێویسته‌ له‌ئارایشتگا قژیان ره‌نگ بكه‌ن نه‌ك خۆیان ده‌ستكاری قژیان بكه‌ن، چونكه‌ ده‌رمانی ره‌نگكردنی قژ زۆر به‌هێزه‌، گه‌ر زانیاریت له‌باره‌ی نه‌بێت ئه‌وا زیان به‌ته‌ندروستی قژ ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها قژ ده‌سوتێنێت.

هه‌روه‌ها زۆر گرنگه‌ رۆژێك پێش ره‌نگكردنی قژت (ماسك) به‌كاربهێنیت، هه‌روه‌ها دوای ڕه‌نگكردنی قژت گرنگی به‌ به‌كارهێنانی شامپۆ بده‌ له‌سه‌ر قژی ره‌نگكراو، بۆئه‌وه‌ی ته‌ندروستی قژت بپارێزیت و ره‌نگه‌كه‌ش جوان ده‌ربكه‌وێت.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved