5/6/2018 10:45 AM

سووده‌كانی بامێ

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواردنی بامێ تامێكی خۆشی هه‌یه‌و زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و له‌ژه‌مه‌ خۆراكه‌كانیاندا وه‌كو شله‌ ده‌یخۆن. هه‌ندێكی تریش ته‌نها به‌ زه‌ردكراوی ده‌یخۆن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن بۆ لینجی ئێسك باشه‌و سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی زیاتره‌. هه‌ندێكجاریش وشك ده‌كرێت و له‌وكاتانه‌دا به‌كارده‌هێنرێته‌وه‌ كه‌ له‌بازاڕدا كه‌مه‌ یاخود كاتی به‌رهه‌مهێنانی نیه‌.

بۆئه‌وه‌ی ئاشنابیت به‌سووده‌ نایابه‌كانی بامێ، ئه‌وا پزیشكان له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان ئه‌م سوودانه‌یان بۆ ئاشكرا كردوون.

*رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و شه‌كری ناو خوێن داده‌به‌زێنێت.

*رێگری ده‌كات له‌زوو پیربوون و چرچی پێست كه‌مده‌كاته‌وه‌.

*پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێت.

*هه‌ناسه‌دان ئاسان ده‌كات و به‌تایبه‌ت سوودی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ رۆبۆیان هه‌یه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved