به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ڕووه‌كه‌كان له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ژێر زه‌وییه‌وه پشتیوانی ڕووه‌كه‌كانی دراوسێیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بكه‌ن. پسپۆڕانی زانكۆی سوید بۆ زانسته كشتوكاڵییه‌كانی شاری (ئۆپسالا)ی ئه‌و وڵاته له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، تۆوی هه‌ندێك نه‌مام نامه‌گۆركێ ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕووه‌كه نزیكه‌كانی ده‌وربه‌ری و له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك مادده‌ی كیمیاییه‌وه كه ڕه‌گه‌كانی ئه‌و ڕووه‌كه ده‌ریده‌ده‌ن ئاماژه ده‌نێرێت بۆ ڕووه‌كه‌كان و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه تازه‌یه و نامۆیه و ئه‌وانیش ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن بۆ گه‌شه‌كردن. ئه‌وه‌ی ئه‌و پسپۆڕانه سه‌رنجیان داوه، ڕووه‌كه‌كان له ناوچه‌یه‌كی بێده‌نگی خاكدا ڕه‌گه‌كانیان گه‌شه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له‌كێبه‌ڕكێ و زیاتر بوونی قه‌باره‌ی گه‌ڵاكانی، هه‌روه‌ها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌شی پێویستی تیشكی خۆریش. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه تۆوی ڕووه‌كه‌كه دراوسێیه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌و شوێنه‌دا ڕووه‌كێكی نوێی لێیه و پێویسته شوێنێكی تر بدۆزێته‌وه بۆ گه‌شه‌كردن . به‌مه‌به‌ستی باشتر تێگه‌یشتن له‌چۆنییه‌تی كاریگه‌ریی ڕووه‌كه‌كان له سه‌ر گه‌شه‌ی ڕووه‌كه دراوسێكان، توێژه‌ره‌وه‌كان كۆمه‌ڵێك تاقیكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان كرد و گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ڕووه‌كه‌كان له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی گیاخۆره‌كانیش جۆره ده‌نگێك دروست ده‌كه‌ن كه وه‌ك ده‌نگی ته‌قه لێدانی ده‌رگا یان ده‌نگی ده‌نوكی دار كونكه‌ره‌یه كاتێك دارێك كون ده‌كات. له‌مباره‌یه‌شه‌وه دكتۆر (فیلیمێر نینكۆفیك) ئاماده‌كه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت» ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كان پێمان ده‌ڵێت ده‌توانرێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕووه‌كه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌موار بكرێت ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر كارلێكی ئه‌و ڕووه‌كانه له ژێر زه‌ویدا». ئه‌و پسپۆڕه وتیشی»پێویسته له‌ئاینده‌شدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دیكه بكرێت بۆ ده‌رخستنی ورده‌كاری دیكه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ڕووه‌كه‌كان». سه‌رچاوه :RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure