له ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه، ساڵانه به‌هۆی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیسه‌وه زیاتر له‌حه‌وت ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی (who) له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت» له شه‌ش ساڵی ڕابردوودا ئاستی پیسبونی هه‌وای ئازاد به‌رز بووه‌ته‌وه و جێگیریشه و له‌هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاشدا ئه‌و پیسبوونه زیاتر بووه» ئه‌و ڕێكخراوه ڕوونیكردووه‌ته‌وه « له هه‌ر 10 كه‌سێك 9 یان هه‌وایه‌ك هه‌ڵده‌مژن كه ئاستێكی به‌رزی له‌پیسكه‌ره‌كان تێدایه» ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه له دوا ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا هه‌بووه كه به‌ر له دوو ساڵ بڵاوكرایه‌وه. ئه‌و ئامارانه‌ی ڕێكخراوه‌كه پشتی به‌ستووه به جۆری ئه‌و هه‌وایه‌ی له 4300شاری 108 وڵاتی جیهانه‌وه تۆماركراوه، واته هه‌زار شاری زیاتره له‌وه‌ی له دوا ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه دا هه‌بووه كه پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه. به پێی زانیارییه‌كان، ساڵانه نزیكه‌ی 7 ملیۆن كه‌س به هۆی هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وایه‌وه ده‌مرن كه ته‌نۆلكه‌ی وردی پیسی تێدایه و ئه‌مه‌ش ده‌چێته سییه‌كان و بۆرییه‌كانی دڵه‌وه و ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و نه‌خۆشیی مه‌ترسیداری سییه‌كان. ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌نها چالاكییه مرۆییه‌كان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی پیسبوونی هه‌وا نین، به‌ڵكو گه‌رده‌لوله لمینه‌كانیش بۆخۆیان مه‌ترسین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له نزیك بیابانه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن. به پێی داتاكانیش ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ناوچانه‌ی به‌رزترین ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وایان هه‌یه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا و باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیادایه، كه تێكڕایه‌كی هێنده به‌رزی هه‌یه پێنج جار زیاتره له‌و تێكڕا ستاندارده‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ستنیشانی كردووه.
سه‌رچاوه : Reuters
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure