6/6/2018 08:50 AM

"كورد له‌ به‌غدا" بڵاوكرایه‌وه‌

ساڵۆنی كوردستانی نوێ له‌ چوارچێوه‌ی وه‌رزی داخراوی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، رۆژی 5-6-2018 رێوڕه‌سمێكی بۆ ناساندنی كتێبی "كورد له‌ به‌غدا" رێكخست كه‌ له‌ نووسینی رۆژنامه‌نووس سه‌رتیپ جه‌وهه‌ره‌.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆشنبیران و به‌رپرسان و كوردانی نیشته‌جێی به‌غدا ئاماده‌یبوون، نووسه‌ر رۆشنایی خسته‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌و هه‌ندێك له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌.

له‌م رووه‌شه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كتێبه‌كه‌ ده‌ره‌نجامی گه‌شتێكی رۆژنامه‌نووسییه‌و مێژووی بوونی كورد له‌ به‌غدا له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق تائێستا له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ك كاریگه‌رییه‌كانی مه‌زهه‌ب و جوگرافیاو فاكته‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌سه‌ر كوردانی به‌غدای تێدا روونكراوه‌ته‌وه‌.

به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رۆڵی سیاسه‌تمه‌دارنی كورد له‌ به‌غداو شێوازی ژیانیان له‌و شاره‌دا، له‌گه‌ڵ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و بڕیاره‌ سیاسییه‌كاندا.

هه‌ر له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شێك له‌ ئاماده‌بووان وێڕای ده‌ستخۆشییان بۆ نووسه‌ر، تێبینی و سه‌رنجه‌كانیان له‌باره‌ى كورد له‌ به‌غداو كاریگه‌ری لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی له‌سه‌ریان خسته‌ڕوو.

خاك - وێنه‌/ حه‌مه‌ عومه‌ر











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved