دووگیانی قۆناغێكی هه‌ستیاری ژیانی خانمانه‌و ده‌بێت به وریاییه‌كی زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌یان و شێوازی ژیانیان بكه‌ن. له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك باشترین ڕێنماییه‌كان له‌ڕێی سایتی خاكه‌وه به خانمانی دووگیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مانه‌ن: 1- نه‌كێشانی جگه‌ره 2- كه‌مكردنه‌وه‌ی كافاین، چونكه هۆكاره بۆ ده‌ردانی كالسیۆم له له‌شدا كه ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته‌سه‌ر گه‌شه‌ی مناڵه‌كه‌و دابه‌زینی كێشی، ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاینی بریتین له (چاو بیبسی و قاوه‌و شوكلاته)، هه‌میشه هه‌وڵبده كه‌م به‌كاریبهێنیت ئه‌گه‌ر بهكاریشت هێنان هه‌وڵبده روونبن. 3- نابێت خانمانی دووگیان ده‌رمان به‌كاربهێنێت به‌بێ چاودێری پزیشكی تایبه‌ت. 4- زۆر ماندوبوون و ئاره‌قكردنه‌وه‌و وه‌رزش به‌بێ چاودێری پزیشك ئه‌نجام نه‌ده‌یت. 5- دووركه‌تنه‌وه له دابه‌زاندنی كێش له‌كاتی دووگیانی‌دا. 6- خواردنی شیر‌و په‌نیری به‌بێ پهستهرهو پاكژكردنه‌وه، یان ئاگاداربه له به‌كارهێنانی په‌نیری ته‌ڕ (په‌نیری سه‌لك) چونكه پهستهرهی بۆ نه‌كراوه. 7- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی هێلكه به‌بێ كوڵان، یاخود هه‌موو ئه‌و خۆراكانه‌ی هێلكه‌ی به كاڵی تێده‌كرێت وه‌كو (مایۆنیز). 8- نه‌خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كحولییه‌كان. 9- نه‌خواردنی خواردنه خێراكان (فاست‌فوود) چونكه ئافره‌تی دووگیان ده‌زگای به‌رگری بێهێزه‌و تووشی ژه‌هراویبوون به خۆراك ده‌بێت. 10- گۆشت و مریشك و ماسی بر‌ژاو نابێت به‌كاربهێنێت، چونكه هه‌مووی وه‌ك یه‌ك نابرژێت، هه‌روه‌ها ماسی تونه‌و قرژاڵ نابێت به‌كاربێت. 11- هه‌ڵنه‌گرتنی قورسی و كێشی زیاده.
خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure