6/6/2018 09:04 AM

رێنمایی بۆ خانمانی دووگیان

دووگیانی قۆناغێكی هه‌ستیاری ژیانی خانمانه‌و ده‌بێت به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ جه‌سته‌یان و شێوازی ژیانیان بكه‌ن.

له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك باشترین ڕێنماییه‌كان له‌ڕێی سایتی خاكه‌وه‌ به‌ خانمانی دووگیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مانه‌ن:

1- نه‌كێشانی جگه‌ره‌

2- كه‌مكردنه‌وه‌ی كافاین، چونكه‌ هۆكاره‌ بۆ ده‌ردانی كالسیۆم له‌ له‌شدا كه‌ ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته‌سه‌ر گه‌شه‌ی مناڵه‌كه‌و دابه‌زینی كێشی، ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاینی بریتین له‌ (چاو بیبسی و قاوه‌و شوكلاته‌)، هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ كه‌م به‌كاریبهێنیت ئه‌گه‌ر به‌كاریشت هێنان هه‌وڵبده‌ روونبن.

3- نابێت خانمانی دووگیان ده‌رمان به‌كاربهێنێت به‌بێ چاودێری پزیشكی تایبه‌ت.

4- زۆر ماندوبوون و ئاره‌قكردنه‌وه‌و وه‌رزش به‌بێ چاودێری پزیشك ئه‌نجام نه‌ده‌یت.

5- دووركه‌تنه‌وه‌ له‌ دابه‌زاندنی كێش له‌كاتی دووگیانیدا.

6- خواردنی شیرو په‌نیری به‌بێ په‌سته‌ره‌و پاكژكردنه‌وه‌، یان ئاگاداربه‌ له‌ به‌كارهێنانی په‌نیری ته‌ڕ (په‌نیری سه‌لك) چونكه‌ په‌سته‌ره‌ی بۆ نه‌كراوه‌.

7- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی هێلكه‌ به‌بێ كوڵان، یاخود هه‌موو ئه‌و خۆراكانه‌ی هێلكه‌ی به‌ كاڵی تێده‌كرێت وه‌كو (مایۆنیز).

8- نه‌خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان.

9- نه‌خواردنی خواردنه‌ خێراكان (فاستفوود) چونكه‌ ئافره‌تی دووگیان ده‌زگای به‌رگری بێهێزه‌و تووشی ژه‌هراویبوون به‌ خۆراك ده‌بێت.

10- گۆشت و مریشك و ماسی برژاو نابێت به‌كاربهێنێت، چونكه‌ هه‌مووی وه‌ك یه‌ك نابرژێت، هه‌روه‌ها ماسی تونه‌و قرژاڵ نابێت به‌كاربێت.

11- هه‌ڵنه‌گرتنی قورسی و كێشی زیاده‌.

خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved