به‌پێی رێنمایی پزیشكان، به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی پلاستیكی بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراك ته‌ندروست نیه‌و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك به سایتی خاكی راگه‌یاند: به‌كارهێنانی پلاستیك بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراك زۆر بووه‌و ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. وتیشی: له‌كاتی به‌كارهێنانه‌وه‌ی بتڵی ئاو بۆ هه‌ڵگرتن یان به‌ستنی ئاو، یان بۆ هه‌ڵگرتن و ساردكردنی شه‌ربه‌ت، مه‌ترسیداره، چونكه بتڵی پلاستیكی ته‌نها یه‌كجار به‌كاردێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له پێكهاته‌ی پلاستیكه‌كه توشی داخوران ده‌بێت و به‌وه‌ش به‌كتریا هه‌ڵده‌گرێت و تێكه‌ڵی خۆراكه‌كه یان ئاوه‌كه ده‌بێت. راشیگه‌یاند: نابێت ئاو له پلاستیكدا بیبه‌ستێت چونكه توشی دایۆكسان ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی پلاستیك نابێت له پله‌ی گه‌رمی سه‌رو 25ی بۆ به‌كاربێت چونكه به‌شێك له پێكهاته‌ی كیمیایی پلاستیكه‌كه كه فینۆڵه تێكه‌ڵی خواردنه‌كه ده‌بێت و پاشان ده‌بێته هۆی تێكدانی هۆڕمۆنی له‌شی مرۆڤ و دروستبوونی نه‌خۆشیه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خۆراك له‌ناو پلاستیك مه‌ترسی گه‌شه‌ی به‌كتریای هه‌یه چونكه پێكهاته‌ی پلاستیكی نابێت به غه‌ساله بشۆردرێت له‌به‌ر پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به ئاوی ساردیش پاكنابێته‌وه. له‌شكر حه‌مید ڕێنمایی به هاووڵاتیان ده‌دات كه باشترین شت بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراك و سه‌وزه‌و ئاو و شه‌ربه‌ت به‌تایبه‌تی له سه‌لاجه‌دا كه‌ره‌سته‌ی شوشه‌یه، چونكه پێكهاته‌ی شوشه توشی داخوران نابێت و پله‌ی گه‌رمی كاری تێناكات و ده‌توانرێت به پله‌ی گه‌رمی پاكبكرێته‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure