7/6/2018 08:28 AM

پەروەردە رێژەی دەرچوونی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی ئاشكرا دەكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكانی وەزارەتی پەروەردە رێژەی دەرچوونی چوار تاقیكردنەوەی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوەو راشیگەیاند كه بڕیاردراوە هەر خوێندكارێك بۆ قۆپیەكردن بلوتوس و ئامێری ئەلیكترۆنی بەكاربهێنێت ئەمساڵی خوێندنی بە دەرنەچوو بۆ هەژمار دەكرێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خاك، داتاو ئاماری چوار تاقیكردنەوەی یەكەمی وزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی رونیكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەش داوە كە لە كۆتایی تاقیكردنەوەكاندا ئامارو داتای سێ تاقكیردنەوەكەی كۆتایی (ئابووری و ئینگلیزی و جوگرافیای بەشی وێژەیی، كیمیاو ئینگلیزی و فیزیای بەشی زانستی) بڵاودەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی دەڵێت: رێژەی دەرچوون لەم چوار تاقیكردنەوەیەی یەكەمدا، بۆ بەشی وێژەیی (٢٠%) و بۆ بەشی زانستی (٢٦%)ە، بەڵام لەدوای بڵاوكردنەوەی داتاو زانیاری سێ تاقیكردنەوەكەی دیكە رێژەكە گۆڕانكاری بەسەردادێت.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە هەر قوتابی و خوێندكارێك بە مەبەستی گزیكردن، بلوتوس و ئامێری ئەلیكترۆنی و یا هەر رێگەیەكی دیكە بەكاربهێنێت، ئەمساڵی خوێندنی بە دەرنەچوو بۆ هەژمار دەكرێت و ساڵی دواتریش مافی بەشداربوون لە تاقیكردنەكانی نابێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved