له مێژوودا عیراق به وڵاتی نێوان دوو رووباره‌كه ناسراوه، كه مه‌به‌ست لێی رووباری دیجله‌و فوراته، به‌ڵام له ئێستادا مه‌ترسی وشكبوون له‌سه‌ر ئه‌و دوو رووباره هه‌یه به‌هۆی پرۆژه‌ی گاپ له توركیا، له ئێستادا كاردانه‌وه ناوخۆییه‌كانی عیراق له به‌رامبه‌ر بڕیاری پركردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر رووباری دیجله له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رده‌وامه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و ھه‌نگاوه‌ی توركیا راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی عیراقییه‌كان دروستده‌كات و ده‌بێته ھۆی دروستبوونی كاره‌ساتێكی گه‌وره له‌و وڵاته‌كه‌دا. له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی عیراقییه‌كانیشدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا سوربوونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ دووپاتكرده‌وه. له گوندێكی بچوكه‌وه بۆ ناوێكی گه‌وره ئه‌لیسۆ ناوی گوندێكی سه‌ر به پارێزگای ماردین بوو له توركیا كه نزیكبوو له رووباری دیجله، به‌ڵام ئێستا بۆته ناوی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانی توركیا‌و توانای گلدانه‌وه‌ی 21 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه، حكومه‌تی توركیا له 1ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستیكردووه به گلدانه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌م به‌نداوه، كه بۆته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله بۆ ریژه‌ی 40٪، به‌نداوه‌كه یه‌كێكه له 22 به‌نداوه‌كه‌ی پرۆژه‌ی گاپ كه له ئه‌نجامدا 796 هه‌زار هێكتار زه‌وی كشتوكاڵی بێ ئاو ده‌كات. گاپ گاپ به گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی مێژووی ئابوری توركیا داده‌نرێت كه پێكدێت له 22 به‌نداو و 13 وێسگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌توانایدایه 27 هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مبهێنێت، بیرۆكه‌ی پرۆژه‌ی گاپ له ساڵی 1966ـه‌وه كاری له‌سه‌رده‌كرێت و بۆته كێشه‌ی سیاسی نێوان عیراق و توركیا. نه‌وت به‌رامبه‌ر به ئاو دۆرسن یڵدز سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای سیاسه‌ته ئاوییه‌كانی توركیا رایگه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی ئه‌و قه‌یرانه‌ی عیراق به‌ھۆی كه‌می سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه روبه‌رووی ده‌بێته‌وه، ئاڵوگۆری ئاو به نه‌وت له‌نێوان عیراق و توركیادا بۆته بابه‌تێكی واقیعی، راشیگه‌یاندووه كه ده‌سته‌به‌ركردنی نه‌وت بۆ توركیا له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئاو، باشترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ ھه‌ردوو وڵات ده‌بێت. حكومه‌تی عیراق داوای چاره‌سه‌ر ده‌كات له ئێستادا حكومه‌تی عیراق داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له توركیا ده‌كات و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوای چاره‌سه‌ری كیشه‌ی ئاو ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاویه‌كان هۆشداری له‌باره‌ی وشكه‌ساڵی ده‌دات له عیراقدا له ساڵی داهاتووه‌وه، هاوكات حه‌سه‌ن جه‌نابی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عیراقیش له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا رایگه‌یاندووه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی توركیا‌و ئێران ده‌كات. حه‌سه‌ن جه‌نابی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عیراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان عیراق و توركیا سه‌باره‌ت به به‌نداوی ئه‌لیسۆ ھه‌یه، گره‌نتی ئه‌وه ده‌كرێت كه رێژه‌ی له سه‌دا ٧٥ی بڕی ئاوی به‌نداوه‌كه بدرێته عیراق و رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٥یش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ ته‌رخانبكرێت، وتیشی: پركردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ پێویستی به 2 بۆ 3 ساڵ ده‌بێت و دروستكردنی به‌نداوی تریش له عیراقدا چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه ناكات به‌وپێیه‌ی ئه‌و به‌نداوانه‌ی ئێستا له عیراقدا ھه‌ن بڕی پێویست یه‌ده‌گی ئاویان تێدا نییه. خۆپشاندان و عیراقیه‌كان ھاوكات ھادی عامری سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در له‌گه‌ڵ باڵیۆزی 19 وڵاتی جیھان كۆبۆوه كه باڵیۆزانی به‌ریتانیاو ئه‌مریكاو ژاپۆن و روسیا‌و چین و كه‌نه‌داو سویدیان تێدا بووه‌و تیایدا عامری داوای لێكردوون ھه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر به توركیا ھه‌بێت و پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به عیراق رابگرن. له لایه‌كی تریشه‌وه دانیشتوانی به‌غدا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو ئه‌و كاره‌ی به توركیا كۆمه‌ڵكوژكردنی عیراقییه‌كان وه‌فده‌كه‌ن له‌لایه‌ن توركیاوه. ئه‌ردۆغان: پاشگه‌ز نابینه‌وه له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی عیراقییه‌كانیشدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا سوربونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ دووپاتكرده‌وه‌و داواشی له عیراقییه‌كان كرد رێز له بڕیاره‌كه‌ی توركیا بگرن، چونكه توركیا له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زنابێته‌وه. جگه له توركیا به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیه‌كه‌یه‌وه ئێرانیش باڵاده‌سته به‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراق و به‌هۆی مه‌ترسی وشكه‌ساڵییه‌وه ژماره‌یه‌ك به‌نداوی دروستكردووه كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ئاوانه‌ن كه دێنه خاكی عیراقه‌وه. ناتوانین 99%ی ئاوی سه‌ر زه‌وی به‌كاربهێنین 97%ی ئاوی سه‌رزه‌وی بۆ خواردنه‌وه‌و كشتوكاڵ نابێت، ئاوه سوێره‌كانن و پێكهاتوون له زه‌ریاو ده‌ریاكان، هه‌روه‌ها 2%ی ئاوی سه‌ر زه‌ویش به‌ستویه‌تی و له ناوچه به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه، ئه‌و ئاوه‌ی ده‌مێنێته‌وه رێژه‌كه‌ی كه‌متره 1%ی ئاوی زه‌وی و ئه‌ویش رێژه‌یه‌كی زۆری بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه به‌كارده‌هێنرێت،شاره‌زایان پێیانوایه له ئاینده‌دا جه‌نگی ئاو جێگه‌ی جه‌نگی نه‌وت ده‌كرێته‌وه. مێژووی جه‌نگی ئاو مێژووی ململانێی جه‌نگی ئاو مێژوویه‌كی نوێ نییه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق و ئێران كه بووه هۆی كوژرانی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س كێشه‌ی ئاو بوو، هه‌روه‌ها له ئێستادا نێوانی ئێران و ئه‌فغانستان به‌هۆی ئاوه‌وه به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت، له‌سه‌ر ئاوی نیل نێوانی میسر‌و ئه‌سیوپیا كێشه‌ی تێكه‌وتووه، به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌فریقادا كێشه‌ی ئاو یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كیه‌كان و ده‌وترێت دایكێكی ئه‌فریقی پێویسته رۆژانه لانیكه‌م دوو كیلۆمه‌تر بڕوات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاو بۆ خێزانه‌كه‌ی، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتییه‌ك له ئه‌فریقا پێنج گاڵۆن ئاوه‌و له ئه‌وروپا هاوڵاتیان رۆژانه 22 گاڵۆن ئاو به‌كارده‌هێنن، یه‌كێك له نوسه‌ره ره‌خنه‌گره چیننیه‌كانیش ده‌ڵێت: چين كاتێك هه‌ڵده‌ستێت له‌خه‌و ئاو نه‌ما، چونكه رۆژانه پێویستیان به سێ ملیار لیتر ئاوه ته‌نها بۆ خواردنه‌وه. خاك - کوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure