بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی سعودیه‌دا ژماره‌یه‌ك له ژنان توانیان مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ربگرن. به‌پێی یاسا‌و ڕێساكانی سعودیه ژنان له‌زۆر مافی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بێبه‌شكراون، به‌ڵام له ئێستادا هه‌ندێك گۆڕانكاری خه‌ریكه له مافه‌كانی ژنان له‌و وڵاته‌دا ده‌كرێت كه شۆفێریكردن یه‌كێكه له‌و گۆڕانكارییانه. بۆ یه‌كه‌مینجار 10 ژن له سه‌رتاسه‌ری سعودیه توانیان مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ربگرن و ئه‌مه‌ش به‌لای چاودێرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بۆ گۆڕانكاری له مافه‌كانی ژنان له‌و وڵاته‌دا. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش سعودیه ڕێگه‌ی به ژنان دا كه سه‌ردانی یاریگاكان بكه‌ن بۆ سه‌یركردنی یارییه وه‌رزشییه‌كان و ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی تر بۆ به‌شداریكردنی ژنان له كایه‌كانی ژیاندا. پێشتر له سعودیه ژنان بۆیان نه‌بوو كه شۆفێری بكه‌ن و چه‌ندین ژن به‌هۆی شۆفێریكردن ده‌ستگیرو غه‌رامه‌و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرابوون. خاك - س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure