7/6/2018 09:32 AM

چه‌ند تێبینییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده‌ بژیت

له ‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ مرۆڤ ده‌بێت گرنگیان پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی له ‌ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ست به ‌ئاسووده‌یی بكات.

1- به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ هه‌بێت له‌سه‌ر رووخسارت، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌هۆی پێكه‌نینه‌وه‌ پارێزی له ‌ته‌ندروستی دڵ ده‌كه‌یت و هه‌روه‌ها خه‌فه‌تت كه‌مده‌بێته‌وه‌.

2- گرنگی به ‌بابه‌تی گه‌شبین و كۆميدی بده‌ له‌كاتی گفتوگۆكردنداو هه‌روه‌ها هه‌وڵبده‌ دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به ‌قسه‌ی جوان خۆشبكه‌.

3- رێگا به‌ خۆت مه‌ده‌ ره‌شبین بیت، چونكه‌ جگه‌له‌وه‌ی زیانی هه‌یه‌ بۆت كه‌سانی تریش حه‌زناكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سێك دابنیشن به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ی ره‌شبین بێت و به‌ به‌هانه‌ بێت.

4- گوێ بگره‌ له‌ بۆچوونی كه‌سانی تر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌یت سوود وه‌ربگریت و هه‌روه‌ها تۆش رێنمایی بده‌.

5- له‌وكاسانه‌ دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئیره‌ییه‌وه‌ ناوێریت سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆتی بۆ باسبكه‌یت، چونكه‌ كاریگه‌ری باشیان نیه‌ بۆ ژیانی ئێستاو داهاتووش، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و هاوڕێیانه‌ت نه‌وێت كه‌ چاویان هه‌ڵنایات به‌ خۆشبه‌ختیه‌كانی ژیانت.

6- گه‌ر روبه‌ڕووی ناخۆشی ده‌بیته‌وه‌ له ‌ژیاندا، دڵت به ‌خۆشبه‌ختی كه‌سه‌ ئازیزه‌كانت و هاوڕێ دڵسۆزه‌كانت خۆشبێت.

7- خۆشه‌ویستیت به‌رامبه‌ر به‌ خۆت هه‌بێت، به‌وشێوه‌یه‌ ده‌بیت به‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزو سه‌ركه‌وتوو.

خاك 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved