7/6/2018 03:19 PM

سلێمانی، یادی حەسەن زیرەك دەكاتەوە

 

بڕیارە لە رۆژی 26/6/2018 كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی مەرگی، یادی گۆرانبێژی گەورەی كورد حەسەن زیرەك لەشاری سلێمانی بكرێتەوە.
یادەكە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە بە سێ‌ چالاكی بەڕێوەدەچێت، چالاكی یەكەم نمایشكردنی نوێكردنەوەی گۆرانییەكی حەسەن زیرەك بە ئۆركێستراو چالاكی دووەم پەردەلادانە لەسەر پەیكەرێكی زیرەك و پاشان لە سەرای سلێمانی ئاهەنگێكی گەورەی گۆرانی و میوزیك بۆ یادی حەسەن زیرەك بەڕێوەدەچێت.

خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved