له ئه‌نجامێكى گه‌وره كه له مێژووى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى پێشتر تۆمارنه‌كراوه، یاریزانێكى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له یارى بازى به‌رزى ئافره‌تان بووه پاڵه‌وانى ئاسیا. ئه‌مرۆ هه‌ینى 8-6-2018 له دووه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتى لاوانى ئاسیا كه له وڵاتى ژاپۆن به‌رێوه‌ده‌چێت، كچه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یاریزانى تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى مریه‌م عه‌بدولحه‌مید توانى پله‌ى یه‌كه‌م و میدالیاى زێر بباته‌وه. مریه‌م له‌نێو پاڵه‌وانانى كیشوه‌ره‌كه توانى 1:80 مه‌تر بازبدات و عێراق بكاته خاوه‌نى یه‌كه‌م میدایلى زێر‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانێتى لاوانى جیهان مسۆگه‌ر بكات كه مانگى داهاتوو له وڵاتى فیله‌نده به‌ِرێوه‌ده‌چێت. خاك - هه‌رێز جه‌مال -راگه‌یاندنى یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق فۆتۆ/ یوسف كه‌ركوكی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure