9/6/2018 09:31 AM

خەڵاتی زێرین دەدرێت بە دەرھێنەرێکی کورد

خەڵاتی زێرین دەدرێت بە دەرھێنەرێکی کورد لە پەنجاو ھەشتەمین فێستیڤالی فیلمی دۆکومینتاری کراکۆڤ

دەرھێنەری کوردی ڕۆژئاوا تەلال دەرکی کە ئێستا لە بەرلین دادەنیشێ، خەڵاتی زێڕینی پەنجاو ھەشتەمین  فێستیڤالی فیلیمی دۆکومینتاری کراکۆڤی وەرگرت بۆ فلیمیکی بە ناوی "باوکەکان و کورەکان" کە تیایدا پێشاندەدا چۆن لەناو داعش باوکەکان کورەکانیان پەروەردە دەکەن بە بیروباوەڕی توندڕەوی و کاری تیرۆرستی.

تەلال دەرکی بە کامیراوە چووە ناو داعش لە سوریاو خۆی وا نیشاندا کە لەگەڵ ئەواندایەو ھاوڕایە لەگەڵیان، بۆیەش توانی بچیتە ناو مەیدانەکانی شەڕو مەشق و ڕاھێنان و توانی ریکۆردی ڤیدیۆیی بکات.

لیژنەی ھەڵسەنگاندنی فێستیڤالەکە (ژووری) ھەر بەوهۆیەش دەرھێنەری ناونا بە "چاونەترس لە جیهانێکی دڕندا".

فیلمەکە لەھەمانکاتدا خەڵاتێکی تری بردەوە کە ئەویش خەڵاتی فیدراسیۆنی ڕەخنەگرانی فیلمە International Federation of Film Critics (FIPRESCI)

زیاد رەئوف نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا پیرۆزبایی لە تەلال دەرکی کردو پێشنیاری کرد کە بەشداری بکات لە فێستیڤالەکانی لە کوردستان و فیلمەکەی پێشانبدات.

لەکاتی فستیڤالەکەی کراکۆڤ فلیمێکی دۆکومینتاری تر لە کوردستانەوە پیشکەشکرا، ئەویش فیلمی دەرھێنەر هۆگر هیرۆری بوو بە ناوی "دێمینەر" کە چیڕۆکی ژیان و پاڵەوانیەتی پێشمەرگە شەھید فاخیرە.

ئەو فیلمەش لەلایەن بینەران و ڕەخنەگران زۆر بەرز ھەڵسێنگراو پاش نمایشکردنی فیلمەکە دێباتێکی دوورودرێژی لەسەرکرا بە ئامادەبوونی پڕەدوسێنتی فیلمەکەو قوتابیان و ڕەوەندی کوردستانی.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved