له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ خاك نێردراوه، تێیدا هاتووه كه له به‌رده‌وامی كار‌و چالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كاندا ئێواره‌ی رۆژی 7-6-2018 له هه‌ڵمه‌تێكدا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دوو ئه‌نجامدرا به هاوكاری هێزه‌كانی لیوای 1ی پاراستنی سلێمانی بۆ ڕێگریكردن له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌دوور له ڕێنماییه‌كانی ڤێرته‌رنه‌ری و ته‌ندروستی، لیژنه‌كه توانیان ڕێگری له‌وكاره بكه‌ن و ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر بڕی 5 لاشه‌ی ئاژه‌ڵی بچوك و 8 قولاپی هه‌ڵواسینی گۆشت و 5 كۆته‌و 8 چه‌قۆی جۆراوجۆر. هه‌ڵمه‌ته‌كه له هه‌ردوو شه‌قامی سه‌ره‌كی سلێمانی تاسڵوجه‌و شه‌قامی سه‌ره‌كی ڕێگه‌ی تانجه‌رۆ ئه‌نجامدراوه، بڕی گۆشته‌كه‌ش ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ری سلێمانی كرا به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له‌و كاره‌دا به‌كارهێنرابوون هێنرایه قائیمقامیه‌تی سلێمانی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن. قائیمقامیه‌تی سلێمانی داواكاره له هاووڵاتیان كه هه‌موو كاتێك خۆیان به‌دوور بگرن له كڕینی هه‌ر گۆشتێك كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت له‌به‌ر پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و داواكاریشن له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مكاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه چیتر ئه‌وكاره نه‌كه‌ن چونكه روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌وكاره به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure