لە نیوەی یەكەمی ڕەمەزاندا 13 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە لە سلێمانی تۆمار دەكرێت. بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەناو نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری فریاكەوتنی نەشتەرگەری. لە نیوەی یەكەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا 547 منداڵ لەناو نەخۆشخانەكە لەدایكبوون، لەو ڕێژەیەش زیاتر لە نیوەیان كوڕ بوون كە 286 منداڵەو هەروەها 261 یان كچ بوون. هاوكات لەهەمان ماوەدا 13 حاڵەتی لەدایك بوونی منداڵی دووانە تۆماركراوە، هەروەها 41 حاڵەتی لەدایكبوونەكان نۆبەرە بووەو بەشێوازی سروشتی لەدایكبوون، لەگەڵ 85 حاڵەتی دیكەی لەدایكبوونی نۆبەرە كە بە نەشتەرگەری لەدایكبوون، هاوكات 4 منداڵیش پاش لەدایكبوونیان گیانیان لەدەستداوە. خاك - راگهیاندنی تهندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure