بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌شێكی ته‌ندروستمان هه‌بێت، پێویسته جۆری خۆراك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌و ئه‌و گرفتانه‌ی له‌ش هه‌یه‌تی بگونجینین. خوێن له له‌شی مرۆڤدا دابه‌شبووه به‌سه‌ر چوار جۆر گروپ، كه هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌ڵه خۆراكێكی ته‌ندروستی بۆ گونجاوه. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕاز قادر رووه‌كناس بۆ سایتی خاك باس له‌و گروپه خوێنانه ده‌كات كه باشترین جۆری خۆراكی بۆ گونجاوه، ئه‌وانیش: * گروپی خوێنی O+ ئه‌م گروپی خوێنه به‌خت یاوه‌ریانه‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك هه‌مان گروپن، رێنمایی بۆ ئه‌مجۆره كه‌سانه له شێوازی خواردنیاندا پێویسته له‌م خواردنانه دووربكه‌ونه‌وه تا له‌شێكی ته‌ندروست و له‌شولارێكی رێكیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌كاریان هێنا توشی ئازاری سه‌ر یان ته‌شه‌نوج یاخود قه‌ڵه‌وی ده‌بن. 1- پاقله‌مه‌نیه‌كان 2- نیسك 3- گه‌نمه‌شامی 4- سه‌وزه گه‌ڵاپانه‌كانی وه‌ك قه‌رنابیت، كاهو، برۆكلی، سڵق 5- گه‌نم 6- به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیه‌كان 7- هێلكه كه‌م بخۆن یان نه‌یخۆن ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئه‌م گروپه گونجاوه: ( گۆشت، ماسی، سه‌وزه، نانی جۆ، میوه) * گروپی خوێنی A ئه‌مجۆره كه‌سانه باشتر وایه دووربكه‌ونه‌وه له‌م خواردنانه: 1- گه‌نم 2- پاقله‌مه‌نی 3- گۆشت 4- شیرینی و چه‌وری ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئه‌م گروپه گونجاون: (سه‌وزه‌و میوه‌و جۆره‌كانی تری خواردن كه له‌و 4 خاڵه‌ی سه‌ره‌وه نین). * گروپی خوێنی B به‌تایبه‌ت ئه‌م گروپه خاوه‌نی چانسێكی باشن و زۆربه‌ی خواردنه‌كان ده‌توانن بخۆن وه‌ك: 1- مریشك 2- عه‌لی بابا 3- گه‌نمه‌شامی 4- نیسك 5- چه‌ره‌سات 6- گه‌نم هه‌روه‌ها خواردنی هێلكه‌و دانه‌وێڵه‌و به‌رهه‌مه شیریه‌كان و گۆشت و سه‌وزه به‌سووده. * جۆره‌كانی گروپی خوێنی AB هه‌ڵگرانی ئه‌م گروپی خوێنه بۆ رزگاربوون له قه‌ڵه‌وی ئه‌م خواردنانه بخۆن: 1- ئه‌نه‌ناس 2- خواردنه روه‌كیه‌كان 3- گۆشتی گیانداره ئاویه‌كان هه‌روه‌ها باشتره دووربكه‌ونه‌وه له‌م خواردنانه: (گۆشتی سور، پاقله‌مه‌نی، گه‌نمه‌شامی، چه‌ره‌سات). خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure