زۆرێك له ئێمه ڕه‌نگه بۆ جارێكیش بووبێت كێشه‌ی پێستمان هه‌بووبێت و له ته‌مه‌نێكیشدا چرچی به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر پێستی ڕووخسار ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پێستێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش بیت و پێستت له چرچبوون پارێزراوبێت ئه‌م رێنماییانه په‌یڕه‌و بكه. د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست بۆ سایتی خاك وتی: بۆ پاراستنی پێست پێویسته ئه‌م رێنماییانه په‌یڕه‌وبكرێت: 1- ئاگاداربه شه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ویت به‌ته‌واوه‌تی هه‌ر ماكیاج و پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی به ڕووخسارته‌وه‌یه لێیبكه‌ره‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی ماكیاج به پێستی ڕووخساره‌وه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر پێست و كێشه‌ت بۆ دروستده‌كات. 2- به‌پێی پێستی ده‌موچاوت مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌كاربهێنه تا پێستت به‌ته‌واوه‌تی پاكبێته‌وه له‌و پێكهاتانه‌ی پێوه‌یه‌تی. 3- دوای ئه‌وه‌ی ڕووخسارت شت به كرێمی شێداركه‌ره‌وه مه‌ساج به پێستت بكه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك كرێمه‌كه كه‌مترین پێكهاته‌ی كیمیایی تێدا بێت. 4- ئاوی پێویست بخۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێستت له وشكبوونه‌وه پارێزراوبێت و پێكهاته زیانبه‌خشه‌كان له جه‌سته‌ته‌وه له‌ڕێی ئاره‌قكردنه‌وه‌وه بكرێته ده‌ره‌وه. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure