10/6/2018 10:11 AM

به‌ ئاڤۆكادۆ و لیمۆ كێك دروستبكه‌

له‌م چه‌ند ساڵا‌نه‌ی رابردوودا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ میدیاكاندا گرنگی به ‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو سووده‌كانی ئاڤۆكادۆ ده‌درێت، به‌هه‌مانشێوه‌ش چه‌ندین خواردنی جۆراوجۆر له‌ ئاڤۆكادۆ دروستده‌كرێت تا مرۆڤه‌كان به‌چه‌ند شێوازێكی جیاواز سوود له‌ ڤیتامینی وه‌ربگرن.

له‌ ئێستاشدا كێكی ئاڤۆكادۆ به‌ لیمۆ له‌ وڵاتان ناوبانگی ده‌ركردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن دروستده‌كرێت له‌م بابه‌ته‌دا نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین.

كه‌ره‌سته‌كان:
 ۳ ئاڤۆكادۆ
۳ كه‌وچكه‌ چێشت هه‌نگوین
۱ كه‌وچكه‌ چا رۆنی گوێزی هیندی
۱۰۰ غرام خورما به‌بێ ده‌نك
۱۰۰ غرام گوێز
قاڵبی كێك
كاغه‌زی كێك برژاندن
۵ كه‌وچكه‌ چێشت ئاوی لیمۆ
۳ كه‌وچكه‌ چێشت رۆنی گوێزی هیندی به‌تواوه‌یی

شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا ناوه‌وه‌ی قاڵبه‌كه‌ به‌كاغه‌زی كێك برژاندن بپۆشه‌.

2- له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئامێری كاره‌بای هاڕه‌ر (میكسه‌ر) گوێزه‌كان و خورماكان له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك رۆنی گوێزی هیندی تێكه‌ڵبكه‌ تا هاوشێوه‌ی هه‌ویری لێ دروستده‌بێت.

3- دواتر بیخه‌ره‌ ناو قاڵبه‌كه‌وه‌و پانیبكه‌ره‌وه‌، له‌كۆتاییشدا بیخه‌ره‌ ناو به‌فرگر.

4- ئێستاش توێكڵی ئاڤۆكادۆ پاكبكه‌.

5- دواتر له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ و هه‌نگوین و هه‌روه‌ها گوێزی هیندی بیخه‌ره‌ ناو (میكسه‌ر) تا تێكه‌ڵده‌بن و هاوشێوه‌ی كرێمی لێ ده‌رده‌چێت.

6- قاڵبه‌كه‌ له‌ناو به‌فرگر ده‌ربهێنه‌و كرێمه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌.

7- دواتر بۆماوه‌ی چوار كاتژمێر له‌به‌فرگر دایبنێ تا جوان یه‌كتر ده‌گرن، ده‌توانیت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتریش له‌ناو به‌فرگر دایبنێت به‌ڵام دوای چوار كاتژمێر ئاڤۆكادۆ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تامی نه‌مێنێت.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved